"an independent online kurdish website

با لەو بابەتە کە لە فەیسبووک وەرگیراوە بڕوانن

سەرۆکایەتی بەشی زمانی ئینگلیزی بۆ کۆ….

UOS-COLLEGE OF BASIC EDUCATION

کۆلیجی پەروەردەی بنەڕەتی

سەرۆکایەتی بەشی زمانی ئینگلیزی بۆ کۆچی دوایی پرۆفیسۆر دکتۆرە گەلاوێژ پرسەنامەیەک بڵاو دەکاتەوە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەداخ و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستای گەورەی بەشەکەمان رادەگەیەنین

لە دەسدانی دکتۆرە گەلاوێژ خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ زانکۆی سلێمانی و تەواوی کوردستان چونکە بەڕێزیان زانایەکی دیار و توێژەر و مامۆستایەکی ناوازە بوو لە بواری پسپۆڕییەکەی خۆیدا. بەو بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و کەس و خانە

وادەی بەڕێزیان و خوێنکارانی دەکەین داواکارین لە یەزدان ئارامی بە ئێمە و تەواوی بنەماڵەی خوا لێخۆشبوو ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

سەرۆکایەتی بەشی زمانی ئینگلیزی .

ئەو بابەتە نووسراوەتەوە، هیوادارم هەڵەم ناکردبێ.

زمان بنەما و پایەی مرۆڤ و مرڤایەتییە!

زمان ئەو کەرەسەیە کە تاکەکانی مرۆڤ پێی ئەدوێ و نیاز و مەبەستی خۆی ئەگەیەنێ بەو لایەنەی کە لەگەڵیا ئەدوێ.

هەر زمانێ رێزمانی تایبەتی خۆی هەیە. ئەگەر رێزمان پەیرەو کرا هەر دوو لایەن بەباشی لە مەبەستی یەکتر ئەگەن. بە هۆی پێویستییەکانی ژیانەوە زمان رۆژبەرۆژ گەشە ئەکات، لە رەوتی گەشەکردنی زماندا خاوەن زمانەکەیش پێگە و جێگەی خۆی لەگەڵ دراوسێکانی دیاری ئەکات، واتە تۆ  توی و منیش منم و بە چاوی رێزەوە لە یەک ئەڕوانن. بەڵام ئەگەر زمانی لایەنێ بەپێی رێزمانەکەی کاری پێ نەکرا لایەنی رووبەرووەکەی لە مەبەستەکە ناگات.

لەو راگەیاندنەی زاکۆی سلێمانیدا نووسراوە دکتۆرە گەلاوێژ.

بەکار بردنی وشەی دکتۆرە نادروستە، لە رێزمای کوردیا ناوە تایبەتییەکان بۆ ژن و پیاو یەکسانە.

دکتۆر و دکتۆرە هی زمانی عەرەبییە.

لەگەڵ ئەوەی کە عەرەبی نازانم، بەڵام ئەو نموونانە ئەنووسم،

بۆ پیاو : الطبیب ، التاجر، الشاعر

بۆ ژن : الطبیبە،، التاجرە، الشاعرە

کوردی هەم بۆ ژن هەم بۆ پیاو:

تەبیب، تاجر، شاعر.

٭٭

لە کۆتاییدا، مەرگی هەر کەس بۆ خانەوادە و دۆستانی ئەبێتە هۆی خەم نیگەرانی، جا ئەو کەسە کە دۆستی کۆمەڵگاکەی بووبێت خەمەکە گرانترە، هیوادارم خانەوادەی بەڕێز دوکتۆر گەلاوێژ و هاوکاران و خوێنکارەکانی خۆش بن.

۲۸/۱۱/۲۰۲۰

سەعی سەقزی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی