"an independent online kurdish website

بیرەوەری ٣٨، بۆ سەرپەرەستی و بەڕێوە چوونی کۆنفڕانسی مەڵبەندەکانی جنوب ئەم سێ کەسە دیاری کرابوون (حەسەن شەرەفی- مەنسور فەتاحی- سەید ئەحمەد حسەینی)

-کۆنفڕانسی مەڵبەندی ٢ی جنوب لە ڕێکەوتی ١٠.١٢.١٣٧٣ بەڕێوە چوو.

پێشەکی ڕاپۆرتی مەڵبەند لە لایەن محەمەد تۆپچی (شەهرەوان) بەرپرسی مەڵبەند خوێندرایەوە، .پاشان ڕاوبۆچونی بەشدارانی کۆنفڕانس لە سەر کارکردی مەڵبەند و کۆی پرسەکانی تایبەت بە حیزب دەستی پێکرد.

– ڕەسوڵ قادری

حیزب با دڵی ئاواڵە بێت بۆ گەڕانەوەی نەفەرات بۆ نێو حیزب،  مەرزبەندی هەبێ من کە ئەندامی مەڵبەندم تا ئێستا ڕاپۆرتی مەڵبەندم پێنەدراوە، چەک و چۆڵ فرۆشراوە بەڵام من ئاگادار نیم، بەرپرسانی ئۆرگان نابێ تەبعیز قایل بن لە نێوان ئەفراد دا.

 – عەوڵا شێنانی

– لە خەتە گشتیەکاندا نوسراوە دەبێ خەڵک ڕاپەڕێ!  چۆنە شوعار دەدەین؟ لە گەڵ هێزەکان یەک بگرین ئەو هێزانە کێن؟ پێشنیار دەکەم نەفەراتی بە کەڵک وەر بگرینەوە، کاندید بۆ دەبێ حەوت ڕۆژ پێشتر ناوی وەربگیردرێ بۆ خۆ کاندید کردن بۆ ئەندامەتی  لە ڕڕێبەری حیزب دا  خراپە،

– حەسەن میری

– خەتە گشتیەکانی سیاسەتی حیزب تەئید ئەکەم باسی داهات و دەرکەوتی ماڵی نەکراوە، نابێ ڕێگە بدەین لەتمە لە حیزبەکەمان بکەوێ، لە باری تەشکیلاتی لە خەڵکی کوردستانی عێراق کەڵک وەرگرین، ئەو نیروەی هەمانە حیزب دەبێ بیپارێزێ، کۆمیتەی هەوشار زیندو بکرێتەوە، ئەهەمیەتی زیاتر بە باری ئەمنیەتی بدرێ.

–  موزەفەر کەریمی

– کاندیدەکان لە خاریج ئیشکالی تێدا بووە، مەسەلەی ماشینەکە و بۆمبەکەش هەر ….باسی کرد، مەسەلەی پووڵ وەرگرتن لە تازە پێشمەرگە باش نیە، بێ ئیعتمادی نیسبەت بە یەکتر لە نێو کادرەکاندا هەیە، لە نەفەراتی خاریج زیاتر کەڵک وەرگرین بۆ ئوروپا، بۆ پێك هێنانی بەرە هیچ هەوڵێک دراوە یا نا ؟ وەزعیەتی ماڵی کادر و پێشمەرگە خراپە، خەتە گشتیەکان تەئید ئەکەم.

– هەمزە عەبدوڵاهی

– ڕاپۆرتی مەڵبەند و خەتە گشتیەکان تەئید دەکەم چارە سەری مەسەلەی  رێبەرایەتی شۆڕشگێڕ (ڕ-ش) بکرێ دەرگای حیزب بۆ ڕوناکبیران ئاواڵە بێت، حەوت ڕۆژ پێشتر بۆ خۆ کاندید کردن بۆ ڕێبەری حیزب  غەیری دیموکراتیکە، شێوەی خەباتی گونجاوتر هەڵبژێرین، لە ئەفرادی ئوروپا بۆ کارەکانی خاریج کەڵک وەرگرین، نەدانی پلە بە نەفەراتی فەرماندە هێز بە زوڵم دەزانم،کۆمیتەی هەوشار دەبێ دابنرێتەوە، حیزب با یارمەتیمان نەداتێ بەڵام بنەماڵەکان بژێێنێ.

کاک …. لە کۆنفڕانسی مەڵبەندی سێ بە خراپی باسی مامۆستای کردوە.

– عەزیز ئەڵماسی

– وەرگرتنی پووڵ لە تازە پێشمەرگە خراپە (ڕ-ش) هەن و دەبێ ڕێگا حەڵی سیاسیان بۆ بدۆزینەوە، ئەهەمیەت بە دەرەوەی وڵات بدرێ ، کاک …. دۆستایەتی و  دوژمنایەتی مەعلوم نیە، پێشمەرگەی تازە کراوە بە حیمایەی دەفتەری سیاسی، ئەندامانی مەڵبەند لە نێو کۆبونەوەی مەڵبەند دا قسە ناکەن بەڵام کە دێنە دەر دەردی دڵ دەکەن.

 – مستەفا پیرانی

– کاک …. وەک گوڵەبەڕۆژە وایە لە پێشمەرگەی داوە، خەتە گشتیەکانی سیاسەتی حیزب  تەئید ئەکەم، حەوت ڕۆژ پێشتر خۆ ناساندن بۆ کاندیداتۆڕی کۆمێتەی ناوەندی  کارێکی باش نیە،  فەرماندەرانی بێ پلە دەرەجەیان بدەنێ، ئەندامانی مەڵبەند هاوکاری یەک ناکەن، ئاموزش لە حیزب دا کەمە، دەرکەی حیزب ئاواڵە بێت بۆ ئەفرادی باش، ئێستە دنیا دنیای یەکگرتنە، لە چوونەوەی ئەمساڵ هاوڕێیانی مەڵبەند خۆیان پێیان خۆش بوو بگەڕێنەوە دواوە، کادرەکانی ….. کەس خەتی کەس ناخوێنێتەوە، کۆمیتەی هەوشار دابنێنەوە.

 – شاهۆ عەلەوی

– من ئەگەر لە پێشمەرگەم داوە خەتای خۆم نەبووە، خەتای مەڵبەند بووە، خەتە سیاسیەکان تەئید دەکەم، لە شێوەی کارمان ئاڵ و گۆڕ پێک بێت، حیزب زیاتر لە خاریج ئەهەمیەت بە تەبلیغ بدات،  کاک ….. زەوی لە خەڵک سەندوە بەڵام…… دەعوەتی دەکات، حیزب بێ تەفاوەتە بەرانبەر تیرۆری ئەفرادی خۆمان لە خاکی عێراق، کۆمیتەی هەوشار دابنرێتەوە.

 – میرزا عەلی کەسنەزانی

– خەتە گشتیەکان و ڕاپۆرتی مەڵبەند تەئید دەکەم، ماوەی یەک مانگ دەبێ بەرپرسی مەڵبەند مەشوەرەت لە گەڵ من ناکات، سەرچاوەی کێشەکان هەر …..،  سەبارەت بە پووڵ سەندن لە..ئیعادەی حەیسیەت ئەکەم ..هەر جارەی یەکێک دەگرێ ویەکی تر  بەر ئەدا، ئەوانەی دانیشتون لە مەڵبەندی سێ خاروباریان دەدەنێ.

– سەیفوڵاخەیری

– خەتە گشتیەکان تەئید ئەکەم، لە باری ئەمنیەتیەوە پاراستنی کۆنگرە لازمە، موبارزەی چەکداری خۆمان بە حیفزی نیرو ئیدامە بدەین، وێڵخەرجی نەکەین، بە پێی وەزع و هەل و مەرج بچێنە پێش، داخستنی ڕادیۆ کوردستان کارێکی باش نەبوو، سەربەخۆیی سیاسی خۆمان بپارێزین، بەرپرسایەتی دەبێ سەڵاحیەتیشی بدرێتێ، بۆ سێ مەڵبەند دوو ماشین کەمە، ئەو کەسانەی دەچنە خاریج لە باری مەسکەنەوە هاوکاریان بکەن و دەریان مەکەن.

 – محێدین خان ئەحمەدی

– لە سەر دروشمی ئیستراتیژی، دیموکراسی، خودموختاری دەکرێ بکرێ بە فیدرالی، دەکرێ لەو ڕوەوە کاری تەشکیلاتی زیاتر پەرەی پێ بدرێ، دەبێ بۆ ماوەیەک لە فکری ئاموزش و سازماندەهی دابین، ئێستە ئەو تازە لاوانە کە دێن بۆ  پێشمەرگایەتی زیاتر دەڵێن کاری سیاسی دەکەین، فکرەکە هێندێک گۆڕاوە، پورسشنامەکان (داخوازینامە)  ئەوە دەردەخات، بەڵام بە داخەوە تازە لاوەکان کەمتر جەزب دەکەین، زیاتری ڕۆشتنەوە بە هۆی ئێمەوەیە بۆیە پێویستیان بە ئاموزشە، هەر بۆیە دەبێ بە کز کردنی خەباتی چەکداری.  بۆ داهاتوو پێویستمان بە ئاموزش هەیە لەو ڕابیتەدا دەکرێ وەزعیەتی خۆمان ئاڵ و گۆری بە سەر دابێنین، خەباتی ئێمە زیاتر خەباتی ماڵیە، لە جیاتی ئەوە دەبێ لە فکری کاری تەشکیلاتی دابین، دانانی کات بۆ موتالعە ، دەبێ دەرکەی حیزب ئاواڵە بێت بۆ ڕؤشنبیرانی مەیدانی خەبات کە بتوانین باشتر بچینە پێش، ئەو ڕۆشبیرانە فەرقیان هەیە لە گەڵ ئەوانەی لە دانشگاکان دەخوێنن چونکە ئەمانە سەوادی دەرسیان هەیە، ،پێویستە (ڕ.ش) بێنەوە، دەبێ لە کۆنگرە دا ڕێگا چارەیەک پێشنیار بکرێ، ناردنی ئەو کەسانەی کە لێرەوە دەنێردرێنە خاریج بۆ بەرپرسایەتی حیزبی بۆ ئایەندە چاک نیە، ئەو کەسانە لە خاریج دابنرێن باشترە  بۆ بەڕیوە بردنی ئوروپا، با کۆمیتەی ناوەندی پێشو لیستی خۆی هەبێ بەڵام ڕێگاش بدرێ نەفەرات لە عەینی کۆنگرە دا خۆیان کاندید بکەن، کۆمیتەی ئەمنیەت دێ و دەچێ دەسەڵاتی کەم بکرێتەوە،   پۆلیس زەدە بوون خەڵکی کوردستانی عێراق بە پووڵ و پارە دەکڕدرێن و  تەرەفیش (کۆماری ئیسلامی)زیاتریان دەداتێ . کۆمیتەی ئاموزش نەفەرات لە ئاموزش دەبێ فێر بێ و فێر بکات.

— ساڵە شەریفی

– بە جێگای خودموختاری داوای مافی چارەنوس بکەین باشترە، ڕاپۆرت تەئید دەکەم، لە فکری کۆمیتەی هەوشار دا بین بۆ دانانەوەی، شتێکی سازمان دراو نیە بۆ ئاموزش، واباشە ئاموزش بە شێوەی سیستماتیک بێت، وەرگرتنی ژنان مەعلوم نیە وەر بگیرێن یا نە؟ ئەگەر قەرار بێ لە ناوچەی داڵاهۆ کاکی حەسەن شەهید بێ کەسی دیکە لە جێگای نەبێ نەچوونەوەکەی بۆ ناوچە باشترە، حیفزی نیرو بکەین، ئەو شێوە سونەتیە چی تێدانیە لە چوونەوەی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی بۆ ناوچە خۆ بپارێزین، نامیلکەی تێکۆشەر هیچی تێدا نیە  و بابەتەکانی نهێنی و ناوخۆیی نین،

– ڕەحمان مورتزازادە

– حیزب لە باری ماڵی بە کادر و پێشمەرگە ڕابگات، خەتە گشتیەکانی پێشنیار کراو بۆ سیاسەتی گشتی حیزب  تەئید دەکەم ،بۆ ئێمە لە گەڵ (ڕ.ش) قسە نەکەین بوەتە شتێکی موهیم ، دیواندەرەو هەوشار کۆمیتەیان بۆ دروست بکەینەوە، پێکهێنانی بەرە تەئید دەکەم.

– عومەر بەیخانی

– حەوت ڕۆژ پێشتر خۆناساندن بۆ کاندیدایەتی کۆمیتەی ناوەندی تەئید ئەکەم، باسی داهات و دەرکەوتی ماڵی نەکراوە لە ڕاپۆرتدا، ڕادیۆ دەنگی کوردستان زەعیفە، کادر و پێشمەرگە گوێ لە ڕادیۆ ناگرن، تەراکومی زۆری کادر لە موحیتی دەفتەر باش نیە، جەدیدەکان زوو لە لایەن سیاسی نیزامیەوە دەکرێن بە کادر، ڕۆژنامەی کوردستان درەنگ دەگاتە دەستمان، بۆ ژیاننامەی لایەنگری تەشکیلاتی ناخوێندرێتەوە، مەسەلەی مولاقات نەدانی پێشمەرگە ڕعایەت ناکرێ، پێشنیار ئەکەم کۆمیتەی بەڕێوە بەری بازیان هەڵوەشێ، پێشنیار دەکەم ناوی هێزی دووی ڕێبەندان بگۆڕدرێ بو هێزی نەکەرۆز، پەزیرش بوو بەچی ؟

– خالید عەبدوڵازادە،

– خەتە گشتیەکان تەئید ئەکەم لە گەڵ (ڕ.ش) ئاڵ و گۆڕی فکری بکرێ.

– لە کۆتایی کاری کۆنفڕانس دا ئەم کەسانە وەک نوێنەری مەڵبەندی دووی جنووب بۆ کۆنگرە هەڵبژێردران!

– ساڵە شەریفی- سەیفڵا خەیری- حەسەن میری- میرزا عەلی

لە بەشی دادێ دەچینە کۆنفڕانسی مەڵبەندی ١

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی