"an independent online kurdish website"

بیرەوەری ٤١ ، – ئاسۆ نوێنەری پێشمەرگە

– لە سەر مەسەلەی رێبەرایەتی شۆڕشگێر (ڕ.ش) بەحسی زۆر هەیە،

 پێیان خۆشە بە قەید و شەرتەوە بێنەوە، حیزب زیاتر لە هێزە سیاسیەکان نزیکایەتی بکات، نوێنەری حیزب لە ئوروپا شەخسیەتێکی سیاسی و باسەواد بێت باشتر لەوانەی کە ئێستا هەیە، وەزعی ماڵی پێشمەرگە خراپە حیزب رەسیدەگی بکات، کۆمیتەی بانە بە تەنیایە لە تانجەرۆ حیزب ئۆرگانێکی دیکە بێنێ باشە، نەفەر هەیە هاتوە لای (ڕ.ش) لە کۆنفڕانس رەئی داوە، پێشمەرگەی تازە مەنێرنە دەورو بەری پارێزگاری، قەرار بوو پەزیرش دابنرێ بەڵام دانەنرا ، بۆچی هیچ ئیقدامێک بە نیسبەت …. نەکراوە، تەبلیغ بۆ جنوب و ناوەندی ئەکرێ، بایەخی زیاتر بە کاری تەشکیلاتی بدرێ،ئەهەمیەت دان بە کار لە نێو شارەکان لازمە، تێعدادێک پێشمەرگە دەرکراون سیاسی نیزامی لێی نەکۆڵیەوە، دیارە لە کۆمیتەی بانە دەرکراون، پشتیوانی کاک …لە….و…. بۆ چیە ؟سەعی بکرێ کەمتر پێشمەرگە نەقڵ بکرێ، پلەی تەشکیلاتی من نەدراوەتەوە.حیزب بۆ تەئیدی نەفەراتی خۆی ناکات کە دەڕۆن.

–  ئازاد عەبدوڵا زادە

– تەئیدی خەتە گشتیەکانی حیزب دەکەم ،

–  ڕەحیم فەلاحی

– ڕاپۆرتی کۆمیتەی شارستان تەئید دەکەم، لیستە نەبێ باشە ئینتخابات ئازاد بێ، لە سەر کۆنفڕانسی دەفتەر باسمان بۆ بکەن نەفەرات هاتون باسی کۆنفڕانسی دەفتەریان خراپ گێڕاوەتەوە، خەتە گشتیەکان بە نەمانی حەوت رؤژ بۆ کاندیداتۆڕی تەئیدە، مەسەلەی (ڕ.ش) لە ڕێگای وتووێژەوە حەل بکرێ. لە کۆنگرە جوتەکاندا ئیختلاف زۆر بوە، لە پۆستەکاندا نەفەری موناسب دابنێن،ئیشکالی زۆر هەیە لە سەر پێوەندیەکانی سلێمانی ، پێوەندیەکانی سلێمانی و هەولێر و دەرەوە زەعیفن، کاک ….وە دوای …..دەکەوێ بۆ بازیان .

– حەسەن ساڵحی

– خەتە گشتیەکان تەئید دەکەم ،لە حیزب دا هێندێک کەس وە بن باڵ دەدرێ، مەسەلەی …. بو بە چی؟  بۆ ڕاستیەکەی ناڵێن؟ ، بەدەنەی حیزب لە هەموو شتێکی ئاگادارە، کەسێک لە شوێنێک ئیشکالی هەیە بەڵام لە شوێنێکی دیکە کاری پێ دەسپێردرێ، باجی دیموکڕاسی کە بوەتە ڕەئی نە هێنانەوە بۆ بەدەنە قابیلی قبوڵە  بەڵام بۆ ڕێبەرایەتیش هەبێ، لە نێو ئەندامانی ڕێبەرایەتی پەرە بە ڕۆحێ عەشیرەگەری دەدەن، ئەو قەتع نامە ی کۆنفڕانسی دەفتەر کارێکی خراپە، ئەو تایپ و تەکسیرە لە کوێ پەیدا بوە، دەبێ سزای ئەو کەسانە بدرێ.

 – نەوشیروان فەتاحی

– ڕاپۆرت و خەتە گشتیەکان تەئید دەکەم ئەو جەبهە گیریانەمان بۆ ڕوون بکەنەوە، ڕەد کردنەوەی شەڕی چەکداری چۆنە شەرحی بدەن، حیزب نەرمشی زۆرە بەرانبەر حکومەتی هەرێم، پێشمەرگە کۆنەکان بێنە دەفتەری سیاسی بۆ حیفازەت، کۆمیتەکانی سەر بە مەڵبەند جیابکرێنەوە.

 – سەعید شێنانی

– خەتە گشتیەکان بە تێبینیەوە تەئید دەکەم، با ئازاد بێ کاندیداتۆڕی حەوت ڕۆژ پێشتر قبوڵ نیە، موبارزەی چەکداری بە شێوەی گونجاو و هەل ومەرج هەبێ، وەختێ دەزانین دەبێ مەسەلەی (ڕ.ش) چارە سەر بکرێ بۆ لە ئێستەوە چارە سەر نەکرێ، حیزب دەبێ بە خۆدا بچێتەوە، کادر و پێشمەرگە خەریکە بەرەبەرە دادەنیشن و دەڕۆن ، لە هێندێ ئۆرگانی حیزبی دا وای لێهاتوە کە هەر کەس مەوریدی تەئیدی بەرپرس نەبێ نابێ لەوێ بێ، ئەو ئیعترازنامە بە تەواوی مەحکوم ئەکەم دەبێ سزا بدرێن ،

– جەماڵ دەروێشی

– لیستەم قبوڵ  نیە، بە تێبینیەوە خەتە گشتیەکان تەئید دەکەم، ڕاپۆرتی کۆمیتەم قبوڵە، لە دەرەوەی وڵات فەعالیەتی حیزب زەعیفە، ئەندامی مەرکەزی لازمە لە خاریج بن، چارە سەرێک بۆ مەسەلەی (ڕ.ش) بدۆزنەوە، بە گوێرەی توانا کاری نیزامی بکەن، حیزب بەرانبەر بەو کەسانەی دەڕۆن کەم لوتف نەبێ، ئەو کەسانەی کاغەزی کۆنفڕانسی دەفتەریان ئیمزا کردوە دەبێ سزا بدرێن.

– عەلی سەلاحی

– لیستەم قەبوڵ نیە، باسی جنوبی و ناوەندی کە پێشهاتوە شتێکی جێگای داخە، مەسەلەی (ڕ.ش) هەیە و مەترەحە، دەرگا داخستن لە سەر وتووێژ لە گەڵیان خراپە، نەفەراتی وەک کاک …. و کاک … ناتوانن ببنە کادر.

 – محەمەد عەزیز پەنا

– لیستەم قەبوڵ نیە، ڕاپۆرتی کۆمیتەی شارستان تەئید دەکەم، بەدەنەی حیزب مەسڵەحەتی حیزبی لە بەر چاوە، نابێ ڕێبەرایەتی حیزب هەموو شتێک بە ئیشتیای خۆی بکات،نەفەراتی وەک کاک مستەفا شەڵماشی وەر بگیرێتەوە،سەتحی ڕۆژنامەکانی حیزب و ڕادیۆ لە هی سازمانی خەبات زیاتر نیە، مەسەلەی (ڕ.ش) حەل بکرێ، ئاڵ و گۆڕ بە سەر شەڕی چەکداری دا بێ، کاک دوکتور خەلیقی فیدای ئیختلافات بوە، قەتع نامە دەر کردن مەحکومە دەبێ سزا بدرێن.

 – عەلی مەعروفی

– کاری تەشکیلاتی ئێمە وڵامدەری داخوازیەکانی ئیمە نیە، دەفتەری سیاسی لە شێوە کاری ئیداری بێتە دەر باشترە، زیاتر لە حکومەت دەچین، سیاسی نیزامی لێک جیا بکرێتەوە، کادرەکانی خۆمان ڕابگرین لە دەستیان نەدەین، پەزیرش لازم بوو پێک بێت بەڵام دروست نەکرا.

– سەلاح ئەمانی

– تەئیدی خەتە گشتیەکان و ڕاپۆرت دەکەم، بۆ داوای فیدڕالیزم نەکەین، من پێم باشە ڕێگا چارەیەک بۆ مەسەلەی(ڕ.ش) بدۆزینەوە، تەشکیلاتی حیزب لە دەرەوەی وڵات زۆر زەعیفە.

– مامە قالەی سوتوو

– ئەگەر کۆنفڕانس مەشروع بوو قەتع نامەی نەدەویست ،کاک …. چۆنە کۆنفڕانسی خۆی ناگرێ و بەشداری تێدا ناکات ئێستا هاتوە کۆنفڕانسی ئێمە دەگرێ، ئەو مەسەلانەی لە سەر مامۆستا حەسەنزادەو کاک مستەفا ھیجری  باس دەکرێن بۆمان شی بکەنەوە، مەسەلەی (ڕ.ش) دەبێ چارەسەر بکرێ کاک …چۆنە دوای …کەوتوە.

 – عەلی عەزیزی

– خەتە گشتیەکان تەئید دەکەم ناوچەگەرایی تەئید ناکەم، شەڕی چەکداری دەبێ بکرێ، لە وەرگرتنی نەفەرات لە خاریج زیاتر هەوڵ بدەین، تێکۆشەر دەبوایە مەسائیلی نێو خۆیی و ئەمڕۆیی حیزبی زیاتر کۆ بکردایەتەوە و بی نوسیایە مەحتەوای زەعیفە،

– هاتنەوەی (ڕ.ش) بەشەرتیک تێعدادێکی دیکە نەڕۆن خراپ نیە، لە حیزب و سازمانەکان نزیک بینەوە باشە،ئاموزش لە ڕیزەکانی حیزب بە شێوەی سیاسی هەبێ، فەرق و جیاوازی لە نێوان پێڕاگەیشتن بە کۆمیتەکان و دەفتەر زۆرە.

 – جەلال باڵوڵ زادە

– لیستە ڕەد دەکەمەوە، حیزب نابێ بێئاگا بێ بە نیسبەت باسەکانی بەدەنە، دەبێ لە حیزب دا ڕەوابیت نەمێنێ، ئیشکالات هەیە شتەکە لە ڕێبەبەرایەتی حیزب دایە، بنەماڵەی کاک …. هەمویان بوون بە کادر، تەراکومی کادر لە موحیتی دەفتەر خراپە، کاری ئەندامی ڕێبەرایەتی دراوە بە کادرێک لەڕووی ڕەوابیتەوە بووە، گیرو گرفتەکانمان خەتای ئەندامانی ڕێبەرایەتیە، بە کادر و پێشمەرگە و بنەماڵەکان زیاتر ڕابگەین، ڕۆشتنی ئەو کادرە باشانەی حیزب لە سەر چی بوو، دەرگای حیزب با ئاواڵە بێت، سیاسەتی بایکۆت لە سەر (ڕ.ش) باش نیە  چارە سەری مەسەلەکان ناکات، نابێ شەخسیەت و کەسایەتی خۆمان لە مەسئولیەت دا ببینین، پشتیوانی لە کۆنفڕانسی دەفتەر دەکەم بە مەشروعی دەزانم ،سزای ئەو کەسانە بدرێ کە نوسراوەیان ئیمزا کردوە.

 – هاشم عەزیزی

– تەئیدی ڕاپۆرتی کۆمیتەی شارستان دەکەم، دیموکراسی و خودموختاری باشە، ئەو کەسەی جنوب و ناوەندی ساز دەکات خەیانەت دەکا، لە جەرەیانی کۆنفڕانسەکانی ئەمساڵ هیچ جوزوەیەک ، خەتێک ، نەدراوە، بۆ چێ کادرەکانی دەفتەر لە کاتی نەقڵ دا هەر دەبێ لە موحیتی دەفتەر وەمێنن؟، کاری ئیداری لە موحیتی دەفتەر خراپە، سیاسی نیزامی بکرێ بە سیاسی تەبلیغی ، هاتوچۆی بەرپرسی کۆڕی پەروەردە بۆ کۆمیتەکان کەمە، ئەو تۆمار نوسینە بە توندی مەحکوم دەکەم، کۆنفڕانسی دەفتەر مەشروعیەتی هەبوو.

– ئەم چوارنەفەرە بوون بە نوێنەری کۆمیتەی بانە بۆ کۆنگرە

 – محەمەد عەزیز پەنا-١٢ دەنگ- ڕەحیم فەلاحی ١٤ دەنگ – جەلال باڵوڵزادە ١٣ دەنگ – هاشم عەزیزی ١٦ دەنگ.

لە بیرەوەری داھاتودا ئەچینە سەر باسەکانی پلینۆمی پێش کونگرەی ١٠

reklam Vimla

نویترین هەواڵ و بابەت