"an independent online kurdish website

شێر شێرە، چ ژنە چ مێرە.

پەیامێک لە پێشمەرگەیەکی ناوچەی مەرگەوەری ئورمیە بۆ لاوانی رۆژهەڵات!

“سیمین رۆحانیزادە” ئەو لاوە پێگەیشتوو و تێگەیشوویەیە کە لە ناوچەی سەرسەوزی مەرگەوەر، شوێنی دیان حەماسەی هێزی پێشمەرگە و تێکشکانی هێزەکانی رێژیم لەدایکبووە.

خاتوو “سیمین” لە دایکبووی شارە دێی  دزەی مەرگەوەرە کە هاوینی رابردوو پێوەست بە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بووە، ئەو کچە پێشمەرگەیە وەک لاوێک لە ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان هەر وەک خۆی دەڵێت هەست بە بێ مافی و زۆلم و زۆری دەکات و دواجار رێگای سەخت، بەڵام پڕ لە شانازی هەڵدەبژێرێت و دەبێتە پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەرگی پیرۆزی پێشمەرگە لە بەردەکات و جامانە دەکاتە ملی.

“سیمین” کە پەیامی کۆتایی دەورەی ٢٤٤ی پێشمەرگە لە چیا سەربەرزەکانی کوردستان دخوێنێتەوە و روو لە لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەلێت: دوارۆژ لە دەستی ئێمەدایە و وەرن چەکی پیرۆزی پێشمەرگەی کوردستان بکەنە شان و ببن بە پێشمەرگە!

ئەم پەیامە زۆر شتی گرینگ و سەرنج راکێشی تێدایە هیوادارم بگاتە دەستی لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان.

بنەماڵەی ئەو کچە پێشمەرگەیە، واتە “رۆحانیزادە” ئەو بنەماڵە سەربەرزەی ناوچەی مەرگەوەرە کە لاوەکانی لە مێژ ساڵە ئاشنان بە لە بەرکردنی بەرگی پیرۆزی پێشمەرگە و لە ملان کردنی جامانە و هەلگرتنی چەکی پارێزگاری لە نیشتمان، لاوانی ئەو بنەماڵەیە ئاشنان بە ئەشکەنجە و ژوورە تاریک و دیوارە لە خوێن سۆربووەکانی زیندان و پەتی سێدارەی ئاخۆندەکان.

لاوانی بنەماڵەی “رۆحانیزادە” هەر لە سەرەتای شۆرشی گەڵانی ئێران و دەست پێکردنەوەی خەباتی ئاشکرای حیزبی دێموکرات، دوو لە کورەکانی بەرێز حاجی مەلا “محەممەد رۆحانیزادە” تێکەل بە پێشمەرگەکانی حیزب دەبن و چەکی پیرۆزی پێشمەرگە دەکەنە شان و بەلێن دەدەن کە هەتا دوا هەناسەی ژیان بە رێگاو رێبازی حیزبە خۆشەویستەکەیان حیزبی دێموکرات وەفادار بمێننەوە.

بەلێ ئەو دوو برایە بە بەلێنی خۆیان وەفادار مانەوە، کە بەداخەوە پێشمەرگەی تێکۆشەر بەرێز “بهائەدین” لە هێرشێکی نارەوای هێزی ناوخۆی و هێزێکی زۆری دۆژمن بۆ سەر ناوچەی مەرگەوەر لە گۆندی بەرازان لە گەل ١٨ پێشمەرگەی دیکەی حیزب شەهید بوون و خوێنیان رژایە سەر خاکی پیرۆزی نیشتمان.

تێکۆشەری دیکەی بنەماڵە بەرێز”ئاسەف” برا چۆکەی شەهید “بهائەدین” ئەویش دوای لە لایەن هێزەکانی رێژیمەوە گیرا و رەوانەی بەندیخانەی ئورمیە کرا و دوای ئەشکەنجە و ئازاردانێکی زۆر، بەداخەوە ئەویش ئێعدام کراو  و تێکەل بە کاروانی شەهیدانی حیزب و گەل بوو.

بەڵێ ئەو بنەماڵە کە جێگای باوەر و خۆشەویستی خەلکی ناوچەن، دوو لە ئازیزەکانیان لە ناو رێزی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات دا تێکەل بە کاروانی شەهیدانی کوردستان بوونە.

 شەهید “بهائەدین رۆحانیزادە” کوری بەرێز حاجی “مەلا محەممەد رۆحانیزادە”، لەدایکووی ١٣٣٦هەتاوی، رێکەوتی شەهید بوون ١٥/٦/١٣٦٠ هەتاوی لە گەل ١٨ پێشمەرگەی دیکەی حیزب لە گۆندی بەرازانی ناوچەی مەرگەوەر.

شەهید “ئاسەف” کوری بەرێز حاجی مەلا “محەممەد رۆحانیزادە” لەدیکبووی سالی ١٣٣٨ی هەتاوی رێکەوتی  شەهید بوون ٢/٨/١٣٦١ هەتاوی لە زیندانی ئورمیە.

پێویستە ئەوەش بڵێم کە شارە دێی دزەی مەرگەوەر لە باکووری رۆژهەڵاتی کوردستان ئەو گۆندەیە کە دەتوانم بلێم زۆرترین شەهیدیان لە پێناو رێزگاری نیشتمان و ئازادی نەتەوەکەمان لە ناو رێزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا بە خاکی پیرۆزی نیشتمان بەخشیوە و ئێستاش دەیان تێکۆشەری شارە دێی دزەی مەرگەوەر لە شوێنی جیاواز لە ناو رێزی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتدا لە تێکۆشاندان.

رۆحی شەهیدان “بهائەدین” و “ئاسەف رۆحانیزادە” و هەموو شەهیدانی کوردستان شاد و رێگای خەباتیان پر رێبوار بێت.

هیوای تەمەن درێژی و سەرکەوتن لە هەموو قۆناغەکانی ژیان و خەباتدا بۆ ئەو کچە پێشمەرگەیەی رێبواری رێگای شەهیدان و هەموو هاوسەنگەرانی دەخوازم.

٢۶ی سەرماوەز روژی پێشمەرگەی کوردستان لە هەموو پێشمەرگەکانی کوردستان پیرۆز بێت، بەتایبەت پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات کە حیزبە خۆشەویستەکەیان داهێنەری ناوی پیرۆزی پێشمەرگەیە.

هونراوەیەکی کورت پێشمەرگە کێیە؟

لە دەروێشێکم پرسی پێشمەرگە کێیە؟

 گۆتی: ئاسمان قیبلەمە و

 محەممەدیش دڵ و جەرگە

 لە خەیامیشم پرسی پێشمەرگە کێیە؟

گۆتی: مەی لە بوومن جل و بەرگە

منیش دەلێم  کرنۆش دەبەم بۆ پێشمەرگە

ئەو پێشمەرگەی بۆ نیشتمان لە پێشمەرگە.

لە گەل رێز و حورمەت

عەزیز مورادپەرەست

٢٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ی کوردی.

سوئێد.

لینک سیمین فەیسبووک

ڤیدیۆ

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی