"an independent online kurdish website"

بیرەوەری ٤٣

– سەید سەلام عەزیزی

لە دەفتەری سیاسی دا کەم کاریمان کردوە نەمان توانیوە مەسائیل زۆرتر بەرینە نێو بەدەنەی حیزب،

کۆمیتەکان بەعزێکیان بە کاری غەیری موفید خەریک بوون  کۆمیسیۆنی سیاسی نیزامی ئیشکالی زیاتر بوە لە شوێنەکانی دیکە.

تیمەکانی سیاسی نیزامی تەئسیریان بوە لە پێکهێنانی جەو دا جەوی ناسالم هەیە بەڵام خراپ نیە  هەقی خۆمانە تەبلیغ بکەین بەڵام نابێ بە قیمەتی خستنی نەفەرێک و سەر خستنی نەفەرێکی دیکە .

 لە کۆنفڕانس دا لە دەفتەری سیاسی هەق کوژیم تێدا دی.

 بەڵام کۆنفڕانسی دەفتەر مەشروع بوو کۆنگرەش مەشروعە.

 ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕ لیستەی فیکس مەعلولی جەوێکی نامناسبی پێش کۆنگرەی هەشت بوو. ئەوان شەرتیان بۆ ئێمە داناوە قبوڵ ناکەم ژن و منداڵی ئەوان لە دەرێ (خاریج)بێ .

– حەسەن شەرەفی

ڕێزم هەیە بۆیان  هەر دوکیان شایستەن ھەم کاک مستەفاهیجری و ھەم مامۆستا حەسەنزادە  بەڵام کەم و کوڕیشیان هەیە مەشوەرەت کەمە.

 کەم بوونی تەوازوع ومەشوەرەت کارەکەی گەیاندە ئێرە چوونی تیمێک لە برادەران وەزعی کۆنفڕانسەکانی بازیانی شێواند ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕ بۆ ئەوەی ئەو مەسەلە ببڕێتەوە نەزەری کۆنگرە هەر چی بوو قبوڵی بکەین حەولیش بدەین ئێستە کە دەڵێن دێنەوە با دەرکەیەکی بە ڕووی ئەوان دا بکەینەوە موخالفی تێکەڵ بوونەوە لە گەڵ ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕم موافقی  ھاتنەوەیانم.

– موحەمەد بایزیدی

ئەندامانی دەفتەری سیاسی نەفەراتی نزیکی خۆیان لە نزیک خۆیانەوە جێگایان بۆ کراوەتەوە خزم و کەسیان کەمتر شەهید دەبن.

 تەنیا ئەو کەسانە کە کەسیان نیە زیاتر شەهید دەبن  سووئی مودیریەت هەیە سووئی ئیستفادەکردن لە مەسئولیەت هەیە لە حیزب دا

 ئاڵ و گۆڕ شتێکی عادیە ئەندامانی دەفتەری سیاسی ئێمە زوو هەڵدەچن ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕ ڕووی قسەیان لە حیزب کردوە بەڵام ئێمە نایەین لە گەڵیان دانیشین.

– کاوە بەهرامی

لە سەر مەسەلەی ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕ بڕیارمان دا بەحسی لێ نەکەین.

ئیشکالات ناکەوێتە سەر فەرد لە سەر جەمعە ئەو مەسائیلە لێرە باس کرا جارێکێش لە کۆمیتەی ناوەندی باسی لێ نەکرا. هەموو مەسەلەکان لە سەر تەرح کردنی مەسەلەی قودرەت بوە هاتنەوەی ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕ باش نیە ئەوە لابەین کە بە هیچ شێوەیەک قسەیان لە گەڵ نەکەین  ڕێگای قسە کردن بکرێتەوە چۆن چوون  ئاواش بگەڕێنەوە .

– سەید برایم هاشمی

ئەگەر موشکیلەکان لە کۆمیتەی ناوەندی باس بکرایە نەدەگەیشتنە ئێرە. ئەفرادی ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕ دەڵێن یا مەسئولیەت یا کار ناکەین ئەوە لە نێو خۆیاندا.

 لە چوار چێوەی مەسڵەحەتی حیزب دا هەر چی پەسەند کرا بۆ کۆمیتەی ناوەندی داهاتو لە سەر ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕ  موافقم.

– سولەیمان کەڵەشی

لە سەر ئەقەلیەت و ئەکسەریەت کەمایەتی هەقیەتی  قسەی خۆی بکات بەڵام نەک لە هەموو شوێنێک موخالفی هەموو چەشنە شەرت و قەید و بەندێکم.

ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕ قسەیان لە گەڵ بکەین هەر تێکەڵ بوونێک بە قازانجی حیزب و گەل بێت ئەمن پێشوازی لێدەکەم. ئەندامی دەفتەری سیاسی دەبێ تیئۆریسێنی حیزب بێت نەک بە کاری جوزئیەوە خۆی خەریک بکات ئاموزش لە حیزب دا مەعنا و مەفهومی نیە.

– ئەحمەد نستانی

لە زیندانی ڕەزائیە بووم دانیشجوی باسەاودی لێ بوون هێندێک جار نوێژیان دەکرد هێندێک جار نەیان دەکرد لە نەفەرێکم پرسی بۆ وایە؟ وتی کاکە ئەوانە باسەوادن جاری وایە کتێبی کومونیستی دەخوێننەوە نوێژ ناکەن  جاری وایە کتێبی دینی دەخوێننەوە نوێژ دەکەن .

کەریم مەهدەوی

 ( سەقزی)

باس و قسەی کاک مستەفا هیجریم پێ ناخۆش بوو. نێوی خەیانەتی هێنا قەبزە کردنی کار لە دەفتەری سیاسی دا باش نیە لە سەر ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕ نەزەراتی کاک حەسەنی شەرەفی تەئید دەکەم.

– مەحمود دەشتی

سازماندەهی حیزب بگؤڕین

موخالفی ڕێبەرایەتی شۆزشگێڕم بە هەر شێوەیەک.

– حسەین پەیڕەوان

نەزەراتی کەریم مەهدەوی تەئید دەکەم ڕێبەرایەتی داهاتو لە گەڵ ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕ  دانیشێ و قسەیان لە گەڵ بکات .

– ڕحمان ڕەسوڵ زادە

نەزەراتی کۆنفڕانسی ڕەبەتی خوێندەوە لە ڕابیتە بە ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕ تەئیدی نەزەراتی محەمەد بایزیدی دەکەم.

– حەمە عەلی عەنایەتی:

موافقی ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕم بێنەوە

 کاک مستەفا ھیجری و مامۆستا حەسەنزادە  و ئەندامانی دەفتەری سیاسی و دوای ئەوان کۆمیتەی ناوەندی خەتابارن لە وەزعی مەوجود .

– ئەسعەد ئەحمەدی

لە کۆبونەوەی کاک شاھۆدا دا کاک محەمەد شەھڕەوان دەڵێ لایەنی سێهەم قەزاوەت بکات تا ئێستە من نەم زانیوە لایەنی یەکەم و دوهەم چیە ؟ تا بگات بە لایەنی سێھەم.

– خوسرەو بەهرامی

بڕادەرێک ئەڵێ  نابێ باسی ڕێبەرایەپی شۆڕشگێڕ  بکەین سەیرە! ئەوان لە ئوتریش هەن موشکلەیان بۆ پێک هێناوین برادەرانی پارتی دیفاعیان لێ دەکەن کۆنگرە دەبێ چوار چێوەیەکی بۆ دیاری بکات لە لایەن ئەحزاب و شەخسیەتەکانەوە فشاریان لەسەرە وەک حیزب بیان ناسین مەسەلەکە چارە سەر بکەین.

– قادر وریا

لە کۆنگرەی نۆ دا مامۆستا ئەندامی ڕێبەرایەتی نەبوو بەڵام موشکلە هەبوو. ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕ قسەیان لە گەڵ بکرێ بزانین چ دەبێ .

– قادر نەبیزادە

جێگای داخە کە کاک مستەفا دەڵێ خەیانەت هەر کەس خۆش ویسترا نوری چاوە هەر کەس خۆش نەویسترا نامەوێ مەسئولیەت و سەڵاحیەت بۆ هێندێ هەیە و بۆ باقیەکەی نیە.

درێژەی ھەیە…

reklam Vimla

نویترین هەواڵ و بابەت