"an independent online kurdish website

با لە پێشدا لەو بابەتە بڕوانین:

بیرەوەرییەکی ئەرتەشبودی پێشوو حوسێن فەردوست سەبارەت بە خەڵکی مەهاباد:

رۆژێک حەمەرەزاشا پێی گوتم وەرە سواری ماشین بە!

لە تەنیشتی دانیشتم و بێ لێخور و پارێزەر مەودایەکی زۆری لێخوڕی و گەیشتینە ناو شاری مەهاباد. ئێمە جلی سەربازیمان دەبەردا بوو.

لە ناو شار لە ماشینەکە دابەزین و بە شەقام و کۆڵانەکاندا پیاسەمان دەکرد. هیچ کەسێک، تەنانەت فەرماناریش بە پیرمانەوە نەهات. بەڵام لە پشت پەنجەرەکانەوە خەڵک لێیان دەڕوانین. دواتر چووینە سەربازخانەی شار کە کەوتبووە کۆتایی یەکێک لە شەقامەکان.

چووینە ناو سەرباز خانە. سەرباز و ئەفسەرەکان لە کاتی پشوودان دابوون. دواتر یەکێک لە ئەفسەرەکان حەمەرەزاشای ناسییەە و ئێحترامی نیزامی بۆ شا کرد و فەرمانی دا سەربازەکان ساز بن بۆ رێزی نیزامی.

حەمەرەزا شا گوتی پێویس ناکا و ئاوا باشترە.

ئەفسەرەکە دەیویست بە دوای شا دا لە سەربازخانە بێتە درێ شا ئیزنی نەدا. لە رێگا تووشی بینای تەندروستی بووین کە چۆڵ بوو، شا سەرێکی وێی دا و دواتر لە گەڕانەوەدا رێمان کەوتە مەیدانێکی چکۆلەی چۆڵ کە دارێکیان تێدا چەقاندبوو.

حەمەرەزاشا بە منی گوت، دتت کە هاتین ئەو مەیدانە ئەو دارەی لێ نەبوو، بەڵام لە گەڕانەوەماندا ئەوەی لێ یە. کە واتە ئێرە هەر ئەو جێیە کە قازی محەمەدی لێ لەدار دراوە. دوای لێکۆڵینەوە دەرچوو کە راستە و هەندێک لە خەڵکی مەهاباد لەو چەن کاتژمێرەدا کە لە مەهاباد بووین ئەو کارەیان کردووە.

لە مەهاباد ئاوا پێشوازی لە شا کرا، بەڵام لە ئازەربایجانی رۆژهەڵات ، تەورێز پێشوازی لە شا زۆر باش بوو.

سەرچاوە: بیرەوەرییەکانی ئەرتەشبوودی پێشوو حوسێن فەردوست.

خاترات ارتشبد سابق حسین فردوست. کەماڵ گروێسی.

– – –

با لە چەن خاڵدا لەو باسە بوانین:

یەکەم، ئەو کەسە کە چووە بۆ مەهاباد، ئەوە شای پێشووی ئێرانە و ناوی محەممەد رەزا شا بوو.

لە کوردەواریدا هەنێ خانەوادە کە کوڕەکانیان ناوی محەممەد بێت بە ناوی حەمە بانگی ئەکەن، ئەو کارەیش لە رووی خۆشەویستییەوە ئەکەن. نموونەی دیکە مەحموود بە ناوی خولە بانگ ئەکرێت.

نووسەریش ناوی محەممەدرەزاشای کردە بە حەمەرەزاشا.

– – –

دووهەم، هیچ کەسێک، تەنانەت فەرماناریش نەهات بە پیرمانەوە.

بەداخەوە جەنابی ئەرتەشبود فەردوست کە ئەو درۆی ساز کردە، بیری بەوە نەداوە کە جەنابی محەممەدرەزاشا بە نهێنی چووە بۆ مەهاباد. ئەگەر بە ئاشکرا بچواێت و فەرماندار نەچواێت بە پیر جەنابی شاهەنشاوە وەک مەڕ لەبەر پێی شادا سەریان ئەبڕی.

خەڵکی مەهابادیش بە هۆی ئەو کارەوە کە کردوویانە بە فەرمانی جەنابی فەردوست شارەکەیان لەلایەن سەبازخانەی مەهاباد وەها تۆپباران ئەکرا کە ببوایەت بە چاڵە چۆنەر ، چەوەنەر.

لەو داستان و درۆ سازکردنە بۆ پاشا دیکتاتور و خوێنڕێژەکانی ئێران زۆر سازکراوە

۲۰/۱۲/۲۰۲۰

سەعی سەقزی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی