"an independent online kurdish website"

بیرەوەری ٤٣

دید و بۆچوونی ئەندامانی بەشداری کۆنگرە!

-کەماڵ داوودی

– نەزەری کاک حەسەن شەرەفیم لە سەر ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕ قەبوڵە تۆپی ئەوان هاتوەتە لای ئێمە

بەڵام بەدزی هاتوە. ڕەفتارێکی شەخسی عەشایەری هەیە ئەو شێوە کارەی مامۆستا بەکاری برد بۆ بوون بە سکرتێر کارێکی خراپە.

پێشنار دەکەم قودرەت و سەڵاحیەتی سکرتێر لە داهاتودا کەم بکرێتەوە با شەڕ لە سەر سکرتێری نەمێنێ.

– کەریم حەداد

– بەدەنەی حیزب هۆشیار بوەتەوە و زیندوە نابێ  وا بیر بکرێتەوە  کە هەر ڕێبەرایەتی شت دەزانێ . ئەگەر ترسی سیاسیمان نەبێ بۆ لە گەڵ ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕ قسە ناکەین.

 – برایم چوکەڵی

– سێ پرسیارم هەیە.

١ – لە باری نەفەراتەوە پێویستمان بە ڕێبەرایەتی شۆڕشگیرە ؟

 ٢ – لە باری ماڵیەوە چی؟

 ٣ – لە باری ئیدئۆلۆژیکەوە چی؟

 ئەگەر قانعم نەکەن ئەو کارە خەیانەتە بە کادر و پێشمەرگە.

 قسەکانی کاک حەسەن شەرەفیم قەبوڵە بە تەواوی لە گەڵ قسەکانی کاک خوسرەو بەهرامی موخالفم.

– حەمەڕەسوڵ کەریمی

– بۆ لە کۆنفڕانسی دەفتەر بە دژی ئەکسەریەت بە تایپ و تەکسیری حیزب ئیعلامیە چاپ کرا بەڵام ئیقدام نەکرا؟ نەفەر هەیە یەک ساڵە بوەتە پێشمەرگە کادری تەشکیلاتیە.

با ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕ لێک هەڵوەشێن.

 – شاهۆ حسەینی

– گلەییم لە دەفتەری سیاسی هەیە ئەگەر موشکلەیەک بە دوو سەعات حەل دەبوو بۆ پێشتر حەل نەکرا. من ئەگەر ڕەئی نەهێنمەوە وەک پێشمەرگە لە حیزب دا دەمێنمەوە هەر وەکو شازدە ساڵە لە حیزب دام لام سەیرە حەمەنەزیف بێدەنگە وحەمەعەلی بێڕەنگ؟ شەش مانگ پێش کۆنگرە دەبێ هەق بدرێ تەبلیغی نەزەر بکرێ .

– سەکینە جەوانمەرد

– لە سەر ڕاپۆرت موافقی قسەکانی سمایل بازیارم. لە سەر ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕ قسەکانی کاک خوسرەو بەهرامیم قبوڵە. با لە سەر دزی تەنیا ئاب فیدا نەبوبا ئەو کەسانەی پوڵی شەهیدان دەخۆن بێ سزا نەبن. لە سەر وەزعی ژنان تەوزیحی دا.

– حەسەن غەمبار

– کێ پێی خۆشە پێشمەرگە بە کوشت بچێ؟ ئەمن دەڵێم سیاسی نیزامی! لە سەر قسەی برادەرێک ئێمەیان ناردەوە سێ شەهیدمان دا. کەسێک ئەندامی مەرکەزیەت نەبێ لە کومسێۆنەکان جوابی نادرێتەوە .

– کاک حەسەن شەرەفی بابەتەکەی وا ھەڵسەنگاند وەک بە مشار بی بڕیتەوە وابوو بوڕادەی دار بڕینەوەکەشی وەک یەک دابەش کرد.

 – سەید سەلام عەزیزی

– حیزب دەیگوت هیچ حیزبێک نابێ لە ناوچەدا بێت. ئاشت بوونەوە لە گەڵ ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕ سەرکەوتنە.

– کەماڵ فازڵی

– لە سەر ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕ قسەکانی خوسرەو بەهرامی تەئید دەکەم. جەو لە کۆنفڕانسی دەفتەر لەو کاتەوە پێک هات کە کاک  بابا عەلی سازی کرد. ئیعترازنامە لازم بوو بەڵام نەدەبوو بڵاو بکرێتەوە.

 مەحمود بەچەکورد (لاوازە)

– لە سەر خەباتی چەکداری قسەکانی کاک کاوە بەهرامی تەئید دەکەم.

 مەڵبەندەکان لێك هەڵوەشێنن با کۆمیتەکان دروست ببنەوە  وەزعی ماڵی مان خراپە. کاک  خالید گەردی کە ئەو قسانە دەکات با بێت شوێنە مین ڕێژکراوەکانی ناوچەی پێرانشارمان پێشان بدات.

– ڕۆستەم جەهانگیری

داوا دەکەم با تیرۆری شەخسیەتی کاک مستەفا هیجری و مامۆستا حەسەنزادە نەکرێ. ناوچەگەرایی بە توندی لە حیزب دا دەستی پێکردوە. دیفاعی لە لەهجەی بادینی کرد و وتی شوینیزمی لەهجەی سۆرانی هەیە و زاڵە. مەڵبەندی شیمال لێک جیا بکرێتەوە.

– فەهیم سەحرایی

– ئەندامانی دەفتەری سیاسی سەردانی کۆمیتە و مەڵبەندەکان کەم دەکەن. لە حیزب دا تەدریسی ئەخلاق زەعیفە. نەزەراتی حەمەعەلی عەنایەتی و خوسرەو بەهرامی لە سەر ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕ  تەئید دەکەم.

 – جەعفەر مەحمودی

– لە سەر ئەهەمیەتی ناوچەی شومال قسەی کرد بۆ چی شومال هەقی نیە دوو ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەبێ. بە توندی موخالفی ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕ قسەی کرد.

– عومەر کەریم پوور

– لە سازماندەهی دا ئاڵ و گۆڕ بکەین لە سەر  ڕێبەرایەتی نەزەری موحەمەد بایزیدیم قبوڵە.

 – ساماڵ ئیسماعیل زادە

– ڕێگە حەلی مەسەلەی ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕ با دانیشین ڕێگا چارەی سیاسی بۆ بدۆزینەوە. باسی وەزعی خراپی ماڵی کرد.

 – مستەفا مەولودی

– سیستەمی خراپ بەرهەمی باشی نابێ .

موافقی هاتنەوەی ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕم. تەوزیحی قازانجەکانی یەکگرتنەوەی داو و پاشان لە وڵامی ئەو ڕەخنانە لە سەر خەباتی چەکداری ئاراستەی کرابوون  وتی ( بر بی خبران کشکک سلاوات).

– موعتەسەم نورانی

– موافقی هاتنەوەی ڕێبەرایەتی شۆڕشگیڕم ئەگەر سمکۆ نەناردراوە بۆ نەچوەتە ماڵی خەزووری و باوکی.

 سمایل بازیار بۆ لە مهاباد لابراوە؟   بۆ کاک  بابا عەلی لە ئەقڵیەتی ئیمزا کردنی لیستە دیفاعی کرد؟ موافقی قسە و باس و هاتنەوەی ڕێبەرایەتیم.

– سەید مەنسور ناسری

– جەماعەتێک ژێر باڵ دەخرێن من لە گەڵ ئەوان دا نیم.

 بە نیسبەت ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕ قسەکانی کاک حەسەن شەرەفی تەئید دەکەم.

– ئەڕشەد ڕەزایی

– نەزەری کاک حەمە عەلی لە سەر ڕێبەرایەتی تەئید دەکەم لە مەڵبەندی سێ موشکلاتمان هەیە کە هۆکارەکەی ئەحمەد ڕەحیمیە، مودیریەتی ئەو بوو بە باعیسی لاوازی مەڵبەند هۆکاری مانەوەی ئەو وەزعە کۆمیسیۆنی سیاسی نیزامی بوو.

– حەسەن میری

قسەکانی کاک باباعەلی و کاک سەلام تەئید دەکەم. لە مەڵبەندی دوو من سانسۆڕم. بە قەد تەواوی ئەندامانی کۆنگرە ئەرکم لە سەر شانە  ئەڵبەتە لە باری مناڵەوە.

درێژەی ھەیە…..

datafixare

نویترین هەواڵ و بابەت