"an independent online kurdish website"

بیرەوەی ٤٣، دید و بۆچونی ئەندامانی بەشدار لە کۆنگرە

– مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی

 – ئیشکالاتەکە لە مامۆستا حەسەنزادە و کاک مستەفا ھیجریەوە هاتۆتە خوار .

 -ئەگەر شەخسیەتی حەقیقی کەسێک کوژرا تازە شەخسیەتی حقوقی چی لێ دەکەی؟

– حیزبایەتی شەڕە بەران نیە !

 هیچ یەک لە ئیمە دوکتور قاسملو نین!

– کاک مستەفا هیجری ئیستفادە لە خرەدی جەمعی ناکات و نای هەوێ پرس بە جەمع بکات!

 -مامۆستا حەسەنزادەش ئەگەر خۆی پێی خۆش بێ شتەکان ئەوەندە چووکەڵە دەکاتەوە لە کونی دەرزیەوە ناچن!

  ئەگەر پێی خۆش نەبێ ئەوەندەی گەورە دەکات وەک تونێل هەژدە چەرخی پێدا لێ دەخوڕێ!

– کاک مستەفا ئینسانێکی قایم و قۆڵە بۆ حیزب دەتوانی سەری خۆی پێ بسپێری.

– مامۆستا ئینسانێکی ئایندە نگەرە ئەگەر پێی خۆش بێ بە چەکوشیش نوقتە زەعفێکی نادا.

زیندانیانی سیاسی با لە بیر نەکەین

 ئەهەمیەت بە خۆمان بدەین خۆمان بە چووک نەگرین

 مەسەلەی ڕێبەرایەتی شۆشگێڕ بە شێوەیەک حەل بکرێ.

– برایم خودامرادی

عەفوی عمومی بدەین بۆ ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕ . کاک قاسم قازی لە لای ئەوانەوە هاتوەتە لای ئێمە بۆ سەردان.

 کاک شاڕوخ تایر نەسەب بە ماشینی حیزب چوە بۆ جنوب بۆ تەبلیغ کردن. کۆمیتەی ئەمنیەت دەخاڵەت لە تەشکیلات دا نەکات.

– ئەحمەد ڕەحیمی

سەبارەت بە ڕێبەرایەتی  شۆڕشگێڕ نەزەری کاک سەلامم هەیە. لە سیاسی نیزامی گلەییم هەیە کە کۆمیتە بە کۆمیتە  و مەڵبەند بە مەڵبەند گەڕاون و تەبلیغیان لە سەر کردوم تیمی سیاسی نیزامی ئاگادار بوە بەڵام بێ ھەڵوێست بوون.

 ئێمە کاتیک چوین بۆ حەیوانەکان پێشمەرگەکانی جنوب دەیانگوت ساڵی تاڵانە زۆرەکەیە.

–  ڕەزا درودگەر

کاک مستەفا مەولودی لە پلینۆم دا وتی موبارزەی موسەلەحانە باوی نەماوە. بە نەزەری من تەعتیل کردنی موبارزەی موسەلەحانە خەیانەتە.

– لەتیف حەداد

کاری ماڵی  مەڵبەندی سێ بە من نەوتراوە بۆ بەرڕەسی کردن.

– چەکۆ ڕەحیمی

بە درێژە قسەی کرد بە تایبەت وتی ئەگەر ئیختیار لە دەست کۆمیتەی ئەمنیەت بوایە نەی دەهێشت وەزع ئاوای لێ بێ.

– مەنسوور فەتاحی

 لە سەر مامۆستا حەسەنزادە قسەم هەیە بەڵام، بەشێک لە بەشدارانی کۆنگرە وتیان با جەوی کۆنگرە زۆر لەوەی کە ھەیە  ئاستەمتر نەبێ داوایان لێ کرد  لەو بارەوە قسە نەکات.

مامۆستا حەسەنزادەش  وتی چی پێخۆشە با لەسەر من بیڵێ ئەگەر پێویست بوو وڵامی دەدەمەوە

کاک مەنسور داواکاریەکەی بەشدارانی کۆنگرەی  بە ئەرێنی وەر گرت و قسەی لە سەر مامۆستا نەکرد.

– هاشم عەزیزی

بە ئەندازەی وەزنی گولە ئاڕپیجیەک نەشریە لە سیاسی نیزامی نیە.

– ساڵە شەریفی

هیوادارم شتەکان لە کۆنگرە حەل بکرێ. کومیسیۆنەکان موتڵەق کراوەتەوە لە یەک نەفەر دا.

 معیاری کار بۆ کادر ئەوەیە کێ لە گەڵ فڵان کەسە .

 باسی هاتنی قادر وریا دەکەن بۆ جنوب ، بەڵام باسی هاتنی کڵاو سەوزەکانی دوای ئەوان ناکەن کە بە کؤڵە پشتی و بە گەڵابە هاتن بۆ جنوب .

– سادق زەرزا

لە خاریجیش وەک نێو خۆ فەرق و جیاوازی لێیە. تەنیا ڕێگا حەلی ئوروپا ئەوەیە کە کۆمیسئیۆنی بۆ دیاری بکرێ.

 هیچمان ئاگامان لە کاری یەکتر نیە .

ئەبێ ئەهەمیەت بدرێ بەو کەسانە کە لەوێ باشن و کاریان کردوە.

– دوو ساڵ کاک عەبدولا قادری ئازەر  هات شەهید بوو.

 – کاک فەتاح عەبدولی هات شەهید بوو.

 کاک شاهۆ جارێ شەهید نەبوە بەڵام ڕەنگە لەم کۆنگرەیەدا بەشێوەیەکی دیکە شەهید ببێت. ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕ لە ئوروپاش هەن دەستی کۆمیتەی مەرکەزی داهاتوو ئاواڵە بکەین مەسەلەی ئەوان حەل بکات.

 – باباعەلی مێهپەروەر

وەک بەرپرسی سیاسی نیزامی وڵامی ئەو پرسیارانەی دایەوە ڕوویان لە سیاسی نیزامی بوو. بێبەری بوونی سیاسی  نیزامی لە پیک ھێنانی جەو لە کۆنفڕانسەکان ڕاگەیاند و وتی

وەکو کۆمیسیۆن جەومان پێک نەهێناوە. بەڵام یەکێکی وەک کاک سەید ئەحمەد حسەینی وەک نەزەری شەخسی خۆی فەعال بوە.

– مستەفا هیجری

کەلیمەی خەیانەت بە زارم دا هاتوە داوای مەعزەرەت دەکەم.

کەس بە خائین نازانم لەم کۆنگرەیەدا.

– ڕۆژی ٣٠،١،١٣٧٤

 ڕۆژی ئاخری کۆنگرە مامۆستا حەسەن شێوەسەڵی کە سەفەری خاریجی لە پێش  بوو لە بەر کاتی  سەفەرەکەی نەی دەتوانی تا کۆتایی کارەکانی کۆنگرە بمێنێتەوە  خوا حافیزی خۆی بە وتارێکی  جوان و دڵگیر باس کرد.

 بەشێکی زۆری ئامادەبوانی دڵگران کرد. کاک باباعەلی وەک وەکیل و  نوێنەری خۆی ناساند بۆ رەئی دان بە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی داھاتو لە قسەکانی دا نیوە نێوە شێعری فارسیشی دەخوێندەوە.

خوا حافیزی تایبەتی لە کاک مەلا ڕەحمانی کاژەیی کرد و  باوشیان لێک دا و دوای چەند ساڵ لێک زیز بوون ئاشت بونەوە.

– شاهۆ حسەینی وەک بەرپرسی یەکەمی حیزب لە دەرەوەی وڵات لە سەر وەزعی ئوروپا تەوزیحی بۆ بەشدارانی کۆنگرە دا .

دواتر هەڵبژاردن بۆ کۆمیتەی ناوەندی دەستی پێکرد.

لیستەی پێشنیار کراوی ھەیئەتی ھەڵبژاردن بۆ ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی داھاتو کە ٢١ نەفەر بوون  بە پێی تەرتیبی ئەلف و بێ  بەم شێوەی خوارەوە نوسرا بوو.

 ١- سەید ئەحمەد حسەینی  ٢- تەیمور مستەفایی ٣-چەکۆ ڕەحیمی – ٤ حەسەن شەرەفی -٥ حەسەن قادر زادە ٦- سەید ڕەسوڵ سەید ئەحمەدی ٧–سەید سەلام عەزیزی ٨- شاهۆ حسەینی ٩-عەبدوڵا حەسەنزادە ١٠- عەلی مێهرپەروەر ١١- عومەر باڵەکی -١٢عومەر حەمیدی ١٣- قادر وریا ١٤- کاوە بەهرامی ١٥- مستەفا مەولودی -١٦ مستەفا هیجری -١٧ محەمەد عەلی عنایەتی ١٨- محەمەد شەهڕەوان ١٩- مەحمود دەشتی٢٠- محەمەد نەزیف قادری ٢١- مەنسور فەتاحی

لیستی ئازاد !

لیستێکی ئازادیش هەبوو کە  بریتین بوون لەم کەسانە!

١-لوقمان مێهفەڕ  ٢- سەید ئیبراهیم هاشمی ٣-سەید ڕەزا درودگەر ٤- عومەر شاداب ٥- حسەین نازدار ٦- سەید مەنسور ناسری ٧-ڕەحمان کاژەیی ٨- سمایل بازیار ٩- سڵێمان کەڵەشی ١٠- سادق زەرزا ١١- قادر سوڵتانپەنا ١٢- ئەسعەد ئەحمەدی .

لە دەورەی یەکەم دا ١٩ کەس تێكەڵاوێک لە هەر دوو لیست  دەرچوون کە بریتی بوون لەم کەسانە!

 حەسەن شەرەفی ٩٨ دەنگ- هیجری ٩٧-

عەبدوڵا حەسەنزادە ٨٩- کەڵەشی ٨٦-حەمە عەلی عنایەتی٨٣-بابا عەلی مێهرپەروەر٨١ – سەلام عەزیزی٧٩- قادر وریا٧٥- حەمەنەزیف قادری  ٧٥- عومەر باڵەکی ٧٥ -تەیمور مستەفایێ ٧٤- سمایل بازیار ٧٤- مستەفا مەولودی ٧٤- حەسەن قادر زادە ٧٠-عومەر حەمیدی ٧٠-سەید ئەحمەد حسەینی ٦٨-محەمەد شەهرەوان ٦٧- لوقمان مێھفەڕ ٦٧- حسەین نازدار ٥٩.

ئەم هەشت کەسەش بوون بە جێگری کۆمیتەی ناوەندی .

ڕۆستەم جھەنگیری٩٦ دەنگ-ئەحمەد نستانی ٦١-سەید  برایم هاشمی ٦٤- سەید ڕەسوڵ ئەحمەدی ٨٣- ئەسعەد ئەحمەدی ٧٨- سەید مەنسور ناسری ٧٣- مەعتەسەم نورانی٦٤- کەریم سەقزی ٥٨ دەنگ.

بەمشێوەیە دوای باسێکی زۆر و کۆنگرەیەکی جەنجاڵی کارەکانی کۆنگرەی ١٠ تەواو بوو .

 مامۆستا عەبدوڵا حەسەنزادە وەک سکرتیری گشتی حیزب هەڵبژێردرا و لە گەڵ کاک مستەفا ھیجری لە بەر چاوی بەشدارانی کۆنگرە باوەشیان لێک دا.

لە بەشی داھاتو و کۆتایی دا دەچینە سەر یەکەمین پلینۆمی دوای کۆنگرە و دابەشینی ئەرکەکان.

دڕێژەی ھەیە…

reklam Vimla

نویترین هەواڵ و بابەت