به‌ڕێزان، به خۆشحاڵیه‌وه پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نم که کتێبی (ژیان و به‌رهه‌می مامۆستا نه‌جمه‌دین که‌وکه‌بی‌شاد) چاپ‌کرا.
مامۆستا نه‌جمه‌ین که‌وکه‌بی‌شاد ته‌واوی ژیانی خۆی بۆ ڕزگاری کورد و کوردستان ته‌رخان کرد. هه‌ر لهسه‌ر ئه‌و بیر و باوه‌ڕه‌ی (١٠ ) ساڵی ته‌واو زیندانی کراو و، ئه‌شکه‌نجه‌و ئازاری جه‌سته‌ی و ده‌روونی نه‌ما کهنه‌یچێژێ. مامۆستا هه‌تا دڵی گه‌وره‌ی کوردایه‌تی له لێدان که‌وت، هه‌ر بۆ سه‌ربه‌خۆی کوردستان تێکۆشا وخه‌باتی کردووه. مامۆستا نه‌جمه‌دین له ماوه‌ی ژیانیدا زوڵم و زۆریی و دیکتاتۆری ئه‌و سێ ڕژێمه‌ی داگیرکه‌ریئێرانی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی (ڕه‌زا شای په‌هله‌وی، محه‌ممه‌د ڕه‌زا شا په‌هله‌وی و خومه‌ینی ) دیتوە. به دژی ئه‌و سێڕژێمه‌ی دا‌گیرکه‌ر خه‌بات و سیاسه‌تی کردووه.
مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده، دکتۆر که‌یفی ئه‌حمه‌د، دکتۆر سامان جه‌لال به کتێبه‌که داچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنین وهه‌ڵسه‌نگاندیان بۆ کردووه و ووته و پێشه‌کیان بۆ نووسیووه.
مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده ده‌ڵێت: هه‌مووان دڵنیا ده‌که‌م به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م کتێبه ده‌گه‌ڵ یه‌کێک لهپێشکه‌وتوترین و شۆڕشگێرترین زانا ئاینی‌یه‌کانی کوردستان ئاشنا ده‌بن، که به‌شی هه‌ره زۆری ژیانی له ڕێگایخزمه‌ت به ئامانجه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌خت کردووه و له‌و پێناوه‌دا هه‌موو دژوارییه‌کانی ژیانی وه‌ک زیندان وئه‌شکه‌نجه و ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری تاقی کردوونه‌وه. پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی له کاک عوسمان که‌وکه‌بی‌شادده‌که‌م که به نووسینی ئه‌م کتێبه ژیانی پڕ له شانازیی مامۆستا نه‌جمه‌دین که‌وکه‌بی‌شاد (ی) خستۆته به‌رچاویدڵسۆزانی نه‌ته‌وه‌ی کورد.
دکتۆر که‌یفی ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: نووسینی کتێبی ( ژیان و به‌رهه‌می مامۆستا نه‌جمه‌دین که‌وکه‌بی‌شاد) به پێنووسی ( عوسمان که‌وکه‌بی‌شاد) کارێکی زۆر پێویستبووه، نێوه‌رۆکی کتێبه‌که زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند و فره ڕه‌هه‌ند و هه‌مه لایه‌نه، له‌و ڕێیه‌وه خوێنه‌ر به ژیانی که‌سێکی زانا ودانا و پیاوی ڕۆژه ڕه‌شه‌کان ده‌ناسێنێت و ، ئاشنا ده‌بێت به کار وکرده‌وه‌و ژیانی تایبه‌تی و گشتی، هه‌روه‌ها باسی ژیانی ڕامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و رۆشنبیری و چه‌ندده‌یه‌کی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کات. ده‌بێت ژیاننامه ی ئه‌و جۆره که‌سانه به ئاوی زێر له نێو مێژووینه‌ته‌وه‌که‌ماندا بنووسرێته‌وه. ده‌بێت ژیاننامه‌یان بکرێت به مه‌نهجی خویندن، بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو چاویان لێبکات و لهسه‌ر رێ‌و و شوێنی ئه‌وان بڕۆن و بیانکه‌ن به نموونه‌ی به‌رزی خۆیان. ده‌ستخۆشی و پیرۆزبایی له ( مامۆستاعوسمان که‌وکه‌بی‌شاد) ده‌که‌م، هیوای به‌رده‌وامی و کاری به پێزتری بۆده‌خوازم ….
دکتۆر سامان جه‌لال ده‌ڵێت: مامۆستا نه‌جمه‌دین که‌وکه‌بی‌شاد، که‌سه روناکبیر و شۆڕشگێره‌که‌ی نێو گۆڕه‌پانیشؤڕش و مه‌ردایه‌تی، ئاماده نه‌بوو له بۆ هیچ جۆره خۆچه‌مینه‌وه‌یه‌کی فیکری و ئایدۆلۆژی داگیرکه‌ران. بۆیه‌ناساندن و باسکردنی ژیان و به‌رهه‌م و چالاکییه‌کانی ئه‌م ئه‌م که‌ڵه پیاوه بۆ نه‌وه‌کان، وه‌ک پێویستیه‌کی سه‌رشانیهه‌موو تاکێکی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه ده‌زانم، تاکو شانازی به باو و باپیرنیانه‌وه بکه‌ن و وه‌ک سومبولێکی نه‌ته‌وایه‌تی ولێهاتوویی بۆیان بمێنیته‌وه.
دیزاینی کتێبەکە بەرێز دکتۆر ئەکرەم فەرەیدون کردویەتی.
کتێبه‌که (١٤) به‌شه‌و (٤٠٠) لاپه‌ڕه‌یه. به به‌رگی ڕه‌ق و کاغه‌زی سیلک چاپکراوه. له زۆر
سه‌ر چاوه‌ی به هێز که په‌یوه‌ندیان به خه‌بات و شۆڕش و زیندانی سیاسی و که‌سایه‌تی مامۆستا نه‌جمه‌دینه‌وههه‌یه سوودم وه‌رگرتووه.
وێرای رێز عوسمان که‌وکه‌بی‌شاد
Osman Kawkabishad
Kavegen 12
2319 Hamar
Norway
Tlf: 004791190358
E.Mail: osmankawkabishad@com