"an independent online kurdish website

ڕۆژنامەی دێر تاگە شپیگلی ئیمڕۆ، بە وتارێکی دوورودرێژ لەلایەن Susanne Güsten، باسێکی دیوی ناوەوەی دەسەڵات لە تورکیا دەکات…

ڕۆژنامەنووسەکە دەیەوێ بڵێ: دەسەڵاتی ڕاستەقینە لە تورکیا بەدەست دەوڵەت باخچەلییەوەیە نەک ئەرۆغان.خانمە ڕۆنامەنووسەکە گویستەن دەنووسێ: ئەردۆغانی تەمەن 66 ساڵە بەم زوانە پرۆگرامی ڕیفۆڕمە نوێیەکەی لە حکومەتەکەیدا ئامادەی کردووە بڵاوی دەکاتەوە.، کە بەھێزکردنی دەوڵەتی یاسا و باری ئابووری لە خۆ گرتووە. ھەروەھا باشتر کردکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و ئەمەریکادا،کە دوای بگرە و بەردەیەکی زۆر ئالۆزی و گرژی تێکەوت،ئەمەش لەبەرچاو گیراوە و دەیەوێ سەرەتایەکی نوێ دەست پێ بکات.

 لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن و ڕەخنەگران پێیان وایە ئەردۆغان بۆیە لە پێشکەشکردنی ئەم پرۆژەیە دوا کەوتووە، چونکە ئەردۆغان «بارمتەی» دەستی ناسیۆنالیستی ڕاستڕەو و دژە ڕیفۆرمی لایەنێکی ھاوپەیمانێتی.. واتەMHP   پارتەکەی باخچەلی…

ھەروەھا دەڵێ: ئەردۆغان لەمێژە ئەو پیاوە بەھێزە نییە، وەک لە ڕۆژئاوا تەماشا دەکرێت. پارتەکەی AKP خاوەنی زۆرینەی پەرلەمان نییە و پێویستی بە پشتیوانی مەهەپەیە. بە سەرۆکایەتی دەوڵەت باخچەلی. باخچەلی لەھەوڵی ئەوەدایە لە ڕووی ئایدۆلۆژییەوە ئەردۆغان بخاتە گۆشەیەکەوە و بە قسەی بکات. ئەمە بیروڕای ڕۆژنامەنووسی دیار جان دویندارەCan Dündar  لە پەخشەکەی تاراوگەیەوە Özgürtz لە بەرلین. « باخچەلی بە پارتە بچوکەکەیەوە بەھێزترین پیاوی تورکیای کردۆتە بارمتە».

زانستکاری سیاسی Halil Karaveli ی خاوەن کتێبی ( بۆ تورکیا ئاوتۆریتێرە) دەڵێ :« باخچەلی تەمەن 73 ساڵە ئەگەرچی زۆر لە پێش ئەردۆغانەوە سیاسەت دەکات، کەچی لەدەرەوەی تورکیا ھێندە ناسراو نییە. گەشتی دەرەوەی تورکیا ناکات» ھەروەھا دەڵێ: ناسینی ئەردۆغان بە سوڵتانێکی بەھێز ھەڵەیە. لە گفتوگۆیەکی لەگەڵ ڕۆژنامەی دێر تاگە شپیگل دا دەڵێ:« ئەو خەڵکەی لە ڕۆژئاوا ئەردۆغان بە کێشە دەزانێ، بەڕاستی پێویستە دۆخەکە لەنزیکەوە تەماشا بکەن»..
ئەردۆغان پشتی بە باخچەلی بەستووە . ئەردۆغان سەرەتا لەگەڵ لایەنگرانی گوێلەن دا تێکھەڵچوو، کە ساڵانێکی زۆر ھاوکاری بوون. تا لەساڵی 2013 دا تێکچوون . لەو دەمەوە باخچەلی ئەو بۆشاییەی بۆ ئەردۆغان پڕ کردۆتەوە. بە یارمەتی باخچەلی ئەردۆغان توانی: 2017 ڕاپرسی بۆ پێڕەوکردنی سیستەمی سەرۆکایەتی بەڕێوە بەرێ، 2018 دووبارە خۆی وەک سەرۆک ھەڵبژێرێتەوە. مەھەپە بەھەزار حاڵ توانی ڕێژەی %10 بەدەست بھێنێ و بچێتە پەرەلەمانەوە. لە دوا ھەڵبژاردنەوە ئیدی پێویستی بەوە نییە، ھەوڵی چوونە پەرلەمان بدات، حکومەتەکەی ئەردۆغان یاسای ھەڵبژاردنی گۆڕی و کەوا مەھەپە بە لیستەکەی ئاکەپەوە گرێ دراوە و دەتوانرێ بچێتە ناو نوێنەرایەتی گەلەوە.

پەرلەمەنتاری پێشوو Aykan Erdemir کە ئێستا بۆ دەزگای ھزری FDD لە ئەمەریکا کار دەکات دەڵێ: ھەردوولا لەم ڕێکەوتنە سوودیان بینیووە. ئەردۆغان بە پاڵپشتی مەھەپە توانیویەتی بەر بە ئۆپۆزیسیۆن بگرێ ، گازندەی گەندەڵی دژ بە ڕژێمەکەی ڕاگرێ. مەھەپەش توانیویەتی دەستی بگاتە جومگە گرنگەکانی حکومەت لەسەرچاوە و دەزگاکان . مەھەپە لە بواری لەشکری، دادوەری، بیرۆکراتی دا زۆر پلە و پۆست بەدەست بھێنن ، بۆ نموونە وەزیری بەرگری Hulusi Akar بە پێشنیازی باخچەلی ئەو پۆستەی دراوەتێ.

مەھەپە و ڕێکخراوی لاوانی « گورگەبۆر» ناوزڕاون کە لە حەفتاکاندا ، تیرۆری چەپ، سەندیکاران و خوێندکارانیان دەکرد، ئیمڕۆ نەخشەیەکی توندی دژی دۆزی کورد ھەیە، داوای گرێدانی تورکیا بە ئەوروپاوە دەکات. مەھەپە داوای قەدەغەکردنی HDP دەکات، ئەردۆغان بە قسەی ناکات، چونکە دەزانێ زیان بە دروستکردنەوەی پەیوەندی تورکیا لەگەڵ ئەوروپادا دەگەیەنێ.
بەرژەوەندی ئەردۆغان و باخچەلی بەم ھۆیەوە لێک دوور دەکەونەوە، ھەر بۆیە ماوەی ھەفتەیەکە، ئەردۆغان بەردەوام سەردانی بەرپرسانی لایەنە بچووکەکانی تری ئۆپۆزیسیۆن دەکات، دەیەوێ ئامادەکاری نوێ بکات. ڕۆژنامەنووس Rusen Cakir لە تەلەفزیۆنی ئینتەرنێتی Medyascope  دەڵێ، بەپێی سەرچاوەکانی زانیاریم لە ئۆپۆزیسیۆنەوە شتێ کەوتۆتە جوڵە سەبارەت بە ریفۆرمەکەی ئەردۆغان و ھەوڵی ڕزگارکردنی ئەردۆغان لە باخچەلی، چونکە ئەو بەتەنیا ناتوانێ رزگاری بێت لەو وابەستەییەی بە باخچەلییەوە. بۆیە ھێزە ئۆپۆزیسیۆنەکان دەیانەوێ ئەردۆغان لەو ڕێگا داخراوە بھێننە دەرێ و بیخەنەوە سەر زەمینی دیموکراتی.
ڕەخنەگرانی مەھەپە، دەڵێن: دەشێ ناسیۆنالیستەکان ڕێگری لەمە بکەن و پەنا بۆ ئامڕازی توند بەرن . کارەڤالی ھۆشداری دەدات و دەڵێ: من ھەژماری ئەوە دەکەم لە داھاتوودا شتێ لە تورکیا ڕوو بدات ، – ڕەنگە پەلاماردانێک یاخود شتێ لەو جۆرە – ئیدی شتێ کەوا بکات ئەردۆغان لە ڕۆژئاوا خراپ نیشان بدات. ئەحمەد داودئۆغلوش A.Davudoglu کە ماوەیەکی زۆر ڕاوێژکار و وەزیری دەرەوە و سەرۆک وەزیران بووە و ئێستا خاوەنی پارتێکی دژ بە ئەردۆغانە لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا ھۆشداری دەدات و دەڵێ: ئەردۆغانبەدەست خەڵکێکەوەیە لە دەستگای ئاسایش، ئەوان کردوویانە بەداوی خۆیانەوە. ھەروەھا دەڵێ:« ئەوانە ھەوڵ دەدەن ئەردۆغان لەناو بەرن و خۆیان وڵات بگرنە دەست».

ئایا ئەردۆغان سەرکەوتوو دەبێت لە پێکھێنانی ھاوپەیمانییەکی نوێ، بەبێ مەھەپە؟، دەبێت نرخێکی گرانیشی بۆ بدات: نەیەڵێ سیستەمی سەرۆکایەتی ھەڵوەشێتەوە و تورکیا بگەڕێتەوە سەر سیستەمی پەرلەمانی. سەرۆکی پارتی ئیسلامی سەعادەت Temel Karamollaogluدەڵێ:« بە مەرجێ ئێمە دەتوانین ھاوپەیمانی لەگەڵ ئاکەپە بکەین، کە دەست ھەڵگرێ لە سیاسەتی ھەڵە و لە سیستەمی سەرۆکایەتی».

کارامۆلائۆغلوو بەم دەربڕینەی داوای سەرەکی ئۆپۆزیسیۆنی گەیاندە ئەردۆغان. لە کاتێکدا ئەگەر ئەوان بیانەوێ ناوبراو لەو گیرخواردنە قوتار بکەن.

ئەردۆغان ھەتا ئێستا – داوای ھەڵوەشاندنەوەی سیستەمی سەرۆکی رەت دەکاتەوە.

و. لە ئاڵەمانییەوە ھەڵۆ بەرزنجەیی. 30.1.2021.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی