"an independent online kurdish website"

وه‌ک ئه‌زانین به‌ڕێز شێخ عێزه‌دین حسینی رۆژی (10/2/2011) واته (10)‌ ده‌ ساڵ پێش ماڵئاوایی له‌ ژیان کرد، له‌ ماوه‌ی ئه‌م ده‌ ساڵه‌دا گه‌لێ جار له‌ رێگای ته‌له‌فیزیون و رادیۆ…‌ ساڵرۆژی کۆچکردنه‌که‌یان به‌ڕێوه‌ براوه

‌ و ئاماژه‌ به‌ کار و چالاکییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کانیان کراوه‌‌، ئه‌مساڵیش له‌ فه‌یسبووکدا چه‌ن به‌رنامه‌ و نووسراوه‌م سه‌باره‌ت به‌ ساڵیادیان به‌رچاو که‌وته‌. له‌ زۆربه‌ی ئه‌وانه‌دا ئاماژه‌ به‌ به‌رنامه‌یه‌ک کراوه‌ که‌ له‌و به‌رنامه‌دا رێز له‌ (که‌سایه‌تی شێخ عێزه‌دین حسینی) گیراوه‌. لێره‌دا به‌ پێویستی ئه‌زانم بڕۆمه‌ ناو باسی ئه‌و رێزگرتنه‌‌. با له‌ ناوه‌رۆکی ئه‌و به‌رنامه‌ که‌ به‌ (فارسی) نووسراوه،‌ بڕوانین:

{انجمن پژوهشگران ایران:

آینده‌ ایران

ایران کجاست، ایرانی کیست؟

(29 ، 30 ، 31) خرداد 1383 – ( 18،19،20) ژوئن 2004

طبقه‌ اول ساختمان مرکزی آ ب ف – (Svevav. 41 Stockholm)

جمعه‌ 18 ژوئن 2004 – 19 خرداد 1384

افتاحیه‌ کنفرانس بزرگداشت ماموستا شیخ عزالدین حسینی رهبر معنوی کردستان.}

پانل شماره‌ (1)

1 – دکتر مسعود کمالی، پژوهشگر و استاد دانشگاه‌ اپسالا، سوئد: (مدرنیته‌، اسلام، ایران و دموکراسی).

2 – دکتر مهرداد درویش پور، پژوهشگر و استاد دانشگاه‌ استکهلم، سوئد: (دموکراسی، هویت قومی و جامعه‌ چند فرهنگی).

3 – پروفسور سعید محمودی ، پژوهشگر و استاد دانشگاه‌ استکهلم، سوئد: (حقوق اقلیت ها در حقوق بین الملل).

4 – دکتر محمد عاسمی مدیر فرهنگنامه‌ی کاوه‌، مونیخ، آلمان: (چه‌ کسی ایرانی نیست؟).

پانل شماره‌ (2)

5 – دکتر ضیاء صدر الاشرافی، پژوهشگر، پاریس، فرانسه‌: (ایران کجا است و ایرانی کیست؟).

6 – دکتر اصغر عبدی، پژوهشگر و فعال حقوق بشرم انگلستان: (پێچیدگی های مسائل ملی و قومی در ایران).

7 – علیرضا اردبیلی، نویسنده‌ و فعال حقوق بشر، سوئد: (علل سرنگرفتن بحث سازنده‌ میان طرفین مساله‌ ملی در ایران).

8 – سیاو‌ش دانشور، حزب کمونیست کارگری: (اصالت خاک یا اصالت انسان).

9 – ناصر مبارکی، جبهه‌ متحد بلوچستان ایران، لندن انگلستان: (هویت ایران).

10 – احمد اسکندری، کارشناس مسائل کردستان: (روشنفکران و مسئله‌ ملی در ایران).

11 – سازمان عرب های اهواز: (برای دموکراسی).

پانل شماره‌ (3)

12 – ازیز بلوچ (دادیار)، جبهه‌ متحد بلوچستان ایران، سوئد: (ایران کجا است و ایرانی کیست؟).

13 – (حسن رحمان پناه‌، عضو کمیته‌ مرکزی حزب کمونیست ایران و کومه‌له‌، سوئد: اوضاع سیاسی ایران، حل مسئله‌ ملی و موضوع کومه‌له‌).

14 – دکتر رضا حسین بر، پژوهشگر، انگلستان: : (ایران کجا است و ایرانی کیست؟).

15 – عبدالرضا کریمی، نماینده‌ حزب دمکرات کردستان ایران، آلمان: (فدرالیسم و آینده‌ کشور).

16 – زاگروس خسروی، کومه‌له‌- سازمان انقلابی زحمتکشان کردستان ایران: (مسئله‌ ملی در ایران دموکراتیک).

17 – مقاله‌: دکتر حسن منصور استاد دانشگاه‌، انگلستان: ضرورت یکپارچگی اقتصاد ملی در ایران و همپیوندی منطقه‌ای و جهانی)}.

– –

رێزگرتن له‌ (شێخ عێزه‌دین حسینی) یا (دیاریکردنی پێناسه‌ی سیاسی)؟

سه‌باره‌ت به‌و باسه‌ پێویسته‌ له‌ سه‌ردێڕی کۆنفرانسه‌که‌ بکۆلینه‌وه‌، که‌ به‌و جۆره‌یه‌:

(آینده‌ ایران – ایران کجاست، ایرانی کیست؟)

له‌و سه‌ردێڕه‌دا (3) سێ جار ناوی (ئێران) هاتووه‌‌!

له‌و کۆنفرانسه‌دا (3) سێ که‌س باسه‌که‌یان به‌و جۆره‌یه‌: ‌(آینده‌ ایران – ایران کجاست، ایرانی کیست؟)!

ئه‌و (3) سێ که‌سه‌ له‌ (خه‌و)‌دا له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ردێڕه‌‌ رێکه‌وتوون، به‌ (وه‌حی له‌ عاسمانه‌وه‌ بۆیان هاته‌)‌ یا جه‌نابی (به‌رپرسی کۆنفرانسه‌که‌ دیاریکرده‌ بۆیان)؟!

به‌داخه‌وه‌ (به‌شدارانی ئه‌و کۆنفرانسه‌ به‌گشتی) و به‌تایبه‌تی به‌ڕێزان {(شێخ عێزه‌دین حسینی- سیاوه‌‌ش دانشوه‌ر – ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری – حسه‌ن رحمانپنا‌ – عه‌بدولره‌زا که‌ریمی و زاگرۆس خوسره‌وی که‌ کوردن)} بیریان له‌و سه‌ردێره‌ نه‌کردوه‌ته‌وه‌ که‌ بۆچ به‌و جۆره‌یه‌؟!

– –

رێزگرتن له‌ شێخ عێزه‌دین حسینی یا کڵاوسه‌رنان و درۆکردن

به‌رپرسی ئه‌و کۆنفرانسه‌ که‌سێ بوو به‌ناوی (دوکتۆر حسین لاجوه‌ردی)

پێموابێ زۆربه‌ی خوێنه‌رانی ئه‌م چه‌ن دێڕه‌ ئاگادار‌ن که‌ له‌ ساڵی (1979) له‌ سه‌ر داخوازی وه‌زیری ناوخۆی ئێران به‌ڕێز (شێخ عێزه‌دین حسینی) چوو بۆ تاران و قوم، له‌و پروسه‌دا له‌گه‌ڵ (آیتوڵا خومه‌ینی رابه‌ری شۆرشی ئیسلامی خه‌ڵکی ئێران) دیداری کرد، له‌و دیداره‌دا ئایتوڵا خومه‌ینی به‌ به‌ڕێز شێخ عێزه‌دین ئێژێ:

(من امنیت و آسایش کردستان را از شما میخواهم!‌)

ئه‌وانیش له‌ وه‌ڵامدا‌ ئێژن:

(من هم خودمختاری کوردستان را از شما میخواهم!)

باش له‌یادم نییه‌ رۆژنامه‌ی‌ (کیهان) یا (اطلاعات) بوو له‌ یه‌که‌م لاپه‌ڕه‌دا باسی ئه‌و گفتگوی ئه‌وانی به‌ وێنه‌که‌یان چاپ کردبوو، به‌ خه‌تی زۆر درشتیش ئه‌و رستانه‌ی ئه‌وانی له‌ ژێر وێنه‌کانیاندا نووسیبوو!

پاش ماڵئاوایکردنی به‌ڕێز شێخ عێزه‌دین حسینی له‌ ژیان کرد، دوکتۆر(حسین لاجوردی) ئه‌و لاجوه‌ردییه‌ی که‌

(کنفرانس بزرگداشت ماموستا شیخ عزالدین حسینی رهبر معنوی کردستان.}

به‌ڕێوه‌ ئه‌بات، رۆژی (3شه‌ممه‌ 28/6/2011) له‌ رادیۆیه‌کی فارسی به‌ناوی {(ایران آن ایر iranonair)} له‌ ستۆکهوڵم له‌ وتووێژێکدا باسی ئه‌و سه‌فه‌ر و دیداره‌ی قوم و تاران ئه‌کات و به‌و جۆره‌ ئێژێ:

{(آقای خمینی دعوت میکند که‌ گروهی از کردستان بیایند و این گروه‌ ریاستش با شیخ عزالدین حسینی است، شیخ عزالدین تعریف میکند که‌ به‌ ما گفتند نرید، ولی بهر حال ما گفتیم که‌ برای اینکه‌ بتوانیم جنگ را از ایران دور بکنیم بلند میشیم میریم، آقای خمینی به‌ ایشان میگوید: شما بزرگ کردها هستید، بگوید: که‌ دست بردارند از این کارهایشان. در پاسخ آقای حسینی هم میگوید: شما هم بزرگ شیعه‌ها هستید، بگوید: دست بردارند از این جنایتکاریشان.)}.

– –

پاشان من وه‌ک نووسه‌ری ئه‌م چه‌ن دێڕه‌ که‌ له‌ رێگای رۆژنامه‌ فارسییه‌کانه‌وه‌ ئاگاداری گفتگۆکه‌ی ئایه‌توڵا خومه‌ینی و شێخ عێزه‌دین حسینی) بووم، نووسراوه‌یه‌که‌م به‌ناوی {تحریف گفته‌های (شیخ عزالدین حسینی) توسط دکتر (حسین لاجوردی)} به‌ فارسی نووسی و له‌ چه‌ندین سایتدا بڵاوم کرده‌وه‌، پاشان کردم به‌‌ کوردی هه‌ر به‌ لوتفی به‌رپرسی سایته‌کان که‌وته‌ به‌رده‌ست خوێنه‌ران.

چاوه‌روان بووم خانه‌واده‌ی به‌رێز شێخ عێزه‌دین حسینی و ئه‌و که‌سانه‌یش که‌ ماوه‌ی چه‌ن ساڵ (پێشمه‌رگه‌ ‌ ده‌فته‌ری مامۆستا) بوون، سه‌باره‌ت به‌و درۆی (دوکتۆر لاجوه‌ردی)یه‌ به‌ نووسراوه هه‌ڵوێست بگرن، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌موویان به‌ یه‌کده‌نگ (بێده‌نگ) بوون !

گه‌لێ جار باسی {کۆنفرانسی‌ “رێزی”‌‌ له ‌(شێخ عێزه‌دین حسینی) له‌‌ ماسمێدیادا کراوه‌، دوو نموونه‌یان:

1 – { به‌بۆنه‌ی چواره‌مین ساڵیادیکۆچی دوایی مامۆستا شێخ عێزه‌دین حوسینی. ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری.

جۆزه‌دانی 1383 (2004) رێز لێنانێکی تایبه‌ت له‌ مامۆستا له‌لایه‌ن (انجمن پژوهشگران ایران) له‌ کۆنفرانسێکدا له‌ ستۆکهۆڵم به‌رێوه‌ چوو که‌ بریتی بوو له‌ قسه‌وباس له‌سه‌ر که‌سایه‌تی مامۆستا و رێزلێنان بۆ ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ خه‌بات و تێکۆشانی}.

2 – { بیوگرافی کوتاه‌ ماموستا شیخ عزالدین حسینی

خرداد سال 1383 یک مراسم بزرگداشت از ماموستا شیخ عزالدین حسینی از جانب انجمن پژوهشگران ایران در چهارچوب کنفرانسی در استهکلم زیر عنوان ( آینده‌ ایران، ایران کجا است، ایرانی کیست؟) با حضور خود ایشان برگزار گردید که‌ طی آن از ایشان تجلیل شایسته‌ای به‌ عمل آمد.

منبع: کتاب شقایق ها بر سنگلاخ- گلرخ قبادی- برگرفته‌ از سایت هه‌لویست}.

تێبینی: کاری ئه‌و کۆنفرانسه ‌له‌ رێگای رادیۆیه‌کی فارسی به‌ناوی (رادیۆ ره‌نگاره‌نگ) له‌ ستۆکهۆڵم چه‌ن رۆژ پێش به‌ڕیوه‌بردنی کۆنفرانسه‌که‌ له‌لایه‌ن خودی دوکتۆر حسین لاجوه‌ردی باسکرا و داوای له‌ گوێگرانی رادیۆ ئه‌کرد که‌ بچن بۆ کۆنفرانسه‌که‌ به‌و ئه‌دره‌سه‌ {(Svevav. 41 Stockholm)، هه‌روه‌ها به‌ رێکلامی نووسراوه‌ی که‌ له‌ شوێنه‌ گشتییه‌کان بڵایان ئه‌کرده‌وه‌‌ داوایان له‌ خه‌ڵک ئه‌کرد به‌شداری که‌ن له‌و به‌رنامه‌که‌دا.

ئه‌و شوێنه‌ بۆ من بیست (20) ده‌قێقه‌ی ئه‌برد ئه‌گه‌ر بچوایه‌تم، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌وردی ئاگاداری باسه‌که‌ بووم زۆر پێ نادروست بوو بڕۆم بۆ ئه‌و به‌رنامه‌!

9/2/2021

سه‌عی سه‌قزی

Sai.saqzi@gmail.com

datafixare

نویترین هەواڵ و بابەت