ئای گۆران، گۆڕ هه‌ڵتته‌کێنێ!
(گوڵی خوێناویت) خوێناو هه‌ڵێنێ!
(ده‌روێش عه‌بدوڵا‌ت) ببێ لاڵ و که‌ڕ
بۆ (مه‌ده‌نییه‌ت) که بووه ده‌سبه‌سه‌ر!
ببینه سیمای هه‌ڵه‌بجه‌ت ئه‌مڕۆ
له جلی جامبازی و ریا و درۆ
– –
ده‌غیله هه‌سته‌وه ئه‌مڕۆکه گۆران –
ده‌س بده خامه هه‌ر وه‌کو جاران
داڕێژه چامه‌ی جوانی (له لادێ)
ئه‌و شوێنه‌ی بۆنی دڵداری لێدێ!
بێژه: –
ئێواره‌یه وا، هه‌ڵگره سا گۆزه‌یی تازه،
رێی کانی قوبان! – مونته‌ظیری جیلوه‌یی نازه. – (32)
داڕێژه چامه‌ی گه‌شتی هه‌ورامان
هه‌ورامان لانکه‌ی دیمه‌نی جهان!
بنووس: –
ژنی هه‌ورامان سه‌رتاپای خشڵ،
سه‌رچاوه‌ی بۆنی مێخه‌ک و سمڵ
تا بڵێی ته‌رپۆش، ئاڵ و واڵا جل
به‌ژن و باڵا جوان، به‌ده‌ن نه‌رموشل – (133)
**
– (گوڵی خوێناوی – ده‌روێش عه‌بدوڵا – مه‌ده‌نییه‌ت – له لادێ)
ناوی چه‌ن هۆنراوه‌ی (گۆران)ن
– ژماره‌کانی 32 و 133 له دیوانی (گۆران) وه‌رگیراون.
**
14/2/2021
سه‌عی سه‌قزی
sai.saqzi@gmail.com