"an independent online kurdish website

 ئێمە ھەمیشە دەوڵەتە داگیرکەرەکانمان بە گەرای ئیمپریالیزم زانیوە و بێ پاڵپشتی ھێز و بەرژەوەندی کۆلۆنیالیزمی جیھانی نە ئەو دەوڵەتانە دروست دەبوون و نە کوردستان داگیر  دەکراو و دابەش  دەکرا…

ئەو دەوڵەتانە تا ئیمڕۆش ھەر لەلایەن ھێزە کۆلۆنیالیستەکانەوە بەتایبەت بەریتانیاوە  بەڕێوە دەبرێن!!..  بەواتایەکی دیکە، ئەم دەوڵەتانە دروستکراو و جێبەجێکەری پلان و نەخشتە و ئامانجی کۆلۆنیالیستی بەڕێوەیان دەبات و دەیان پارێزێ…

بێ شەرمی لەوەدایە نەتەوەی کورد بەخوێن و جەستەی  ڕۆڵەکانی خەبات بۆ ئازادیی و سەربەخۆیی خۆی  دەکات، لە بەدەوڵەتبوون دایە، کەچی «تورک و فارس و عەرەب »تاوانباری دەکەن بە کوتەکی ئیمپریالیزم و ئیسرائیلی دووەم…

لێرەدا دوو بابەتی گرنگتان دەخەمە بەرچاو کە لە ڕۆژنامەی «شرق الاوسط» دا بڵاوکراوەتەوە، لەسەر دەوڵەتە زۆڵەکەکەی سووریای ئەسەد…

١- ئێران شکستی ھێناوە عێراق وەک پردێک بەکار بھێنێ بۆ پەڕینەوە بۆ سووریا لەسەر سەرزەمینەوە، بۆیە بڕیاری داوە، لە بەندەر عباسەوە ڕاڕەوێک بە ئاودا ساز بدات بۆ لازقییە.

کەواتە کورد و کوردستان ئاستەنگی بەردەم ئێرانە و ڕێگە نادات ئەو خەونەی بێتە دی؟!!..

کورد ھەڵکەوتی چیوپۆلەتیکی کوردستانی بۆتە ئەم کۆسپەی بەردەم ئێران!..

٢- بەپێی ھەواڵێکی تری ئەم ڕۆژنامەیە، لێکۆڵەرێکی فەرەنسی «فابریس بالانس» لە پەیمانگایەکی ئەمەریکا ئەنجامی داوە%85 سنووری سووریا بەدەست ھێزی بێگانەوەیە: «ئێران، ڕووسیا، حیزبواللە، ئەمەریکا و ھاوپەیمانەکانی و تورکیا و چەتەکانی»..

بەم پێیە سووریای ئەسەد ھەر %15 سنووری دەوڵەتەکەی بەدەستەوەیە. ئەم بەڵگەیەش ئەو ڕاستییە دەردەخاتەوە کەدەوڵەتە داگیرکەرەکان بە نەخشە و پلانی دەرەکی  ناوچەیی و جیھانی  راگیراون و ماون… ھاوکات چۆن ھەمان ئەو دەوڵە داگیرکارانە  پارێزگاری لەیەکتر دەکەن!…

بە ھەموو قەناعەتەوە ئێستا ئەگەر کورد نەبێت عێراق ھەفتەیەک خۆی بە پێوە ناگرێت..!

کورد سیاسەتێکی باشتر لە باکووردا   پێڕەو بکات بناغەی تورکیاش ھەڵدەتەکێ!…

کورد لە ڕۆژھەڵات خۆی  باشتر کۆکاتەوە  و ستراتیژی سەربەخۆیی ڕاگەیەنێ ئێران دەبێتە یوگوسلاڤیا!…

ئەوەش  دۆخی سووریایە، تورکیا و ئێران و عێراق بەھانەیەوە نەچن و چاوشارکێی کوردیشی لێ ببڕێ وەک بەفری بەرھەتاو دەتوێتەوە!…

لێرەدا بۆ زانیاری زیاتر  لینکی ھەردوو وتارەکەتان بۆ دادەنێم بۆ خوێندنەوە.

ھەڵۆ بەرزنجەیی ٢٠٢١/٢/١٥

لینکی یەکەم،   85 % من حدود سوريا بيد أعداء دمشق… وحلفائها

لینکی دووهەم،  إيران لخط بحري مع سوريا بدل الممر العراقي

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی