"an independent online kurdish website"

پێشمەرگەکان: دوژمنانی کورد و کوردستان لە هێرش کردنە سەر کورد هاوڕان و ئەگەر بۆیان بگونجێ ناهێڵن کوردێک لە ناوچەکەدا بمێنێ.

 بەهۆی نمایشکردنی پولێک (تەمری نامە) لە کاتی سەردانی پاپا فرانسیس بۆ شاری هەولێر، کە وێنەی نەخشەی کوردستانی گەورەی لەسەرە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا  و ئێران داوای روونکردنەوە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن و هەرێمی کوردستانیش ناچار بە پاشەکشە دەکەن و ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەڵێت وێنەکانی پوولەکانی سەردانەکەی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان بۆ هەرێمی کوردستان دیزاینی سەرەتایین هەروەها جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: هیچ دیزاینێک بۆ چاپکردنی پەسند نەکراوە.

هەواڵەکانی لەم بارەوە وەرگیراو لە روداو

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوای روونکردنەوە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

رووداو دیجیتاڵ

 بەهۆی نمایشکردنی پولێک لە کاتی سەردانی پاپا فرانسیس بۆ شاری هەولێر، کە وێنەی نەخشەی کوردستانی گەورەی لەسەرە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوای روونکردنەوە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی ئەو پوله‌ی له‌ کاتی سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا فرا‌نسیس بۆ هه‌ولێر نمایشكرا و نه‌خشه‌ی كوردستانی گەورەی له‌سه‌ربووە رایگەیاند “هەڵەیەکی مەترسیدارە و پێویستە دەستبەجێ راستبکرێتەوە”.

رۆژی 7-3-2021 لە کاتی سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، شەش پولی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە بەردەم پاپا فرانسیس نمایشکران، یەکێک لە پولەکان وێنەی پاپا فرانسیس و نەخشەی کوردستانی گەورەی لەسەرە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئاداری 2021 راگەیێندراوێکی لەبارەی ئەو پوله‌ بڵاوکردەوە و رایگەیاند: “لە نێو ئەو پولانەدا کە بەبۆنەی سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ عێراق لەلایەن ئیدارەی هەرێمیی کوردی باکووری عێراق وەکو یادەوەری چاپکراون، پولێک بینراوە کە وێنەی نەخشەیەکی تێدایە و چەند پارێزگایەکی وڵاتەکەمانیشی لەخۆگرتووە”. 

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیێندراوەکە ئاماژەی بەوەداوە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ئەو سەردانەی پاپای ڤاتیکانیان قۆستووەتەوە، وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: “هەندێک بەرپرسی لە سنوور دەرچووی ئیدارەی هەرێمیی کوردی باکووری عێراق، مەرامی بەکارهێنانی ئەو سەردانەیان هەیە بۆ خستەڕووی خەیاڵە خاوەکانیان لەبارەی یەکپارچەیی خاکی وڵاتانی دراوسێی عێراق”.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە ناڕاستەوخۆ باسی گشتپرسییەکەی 25ی ئەیلوولی 2017ی کردووە و دەڵێت: “پێگەکانی ئیدارەی هەرێمیی کوردی باکووری عێراق بە باشترین شێوە بیریان دێتەوە، کە ئەم هەوڵە پەنهانانە بە چ شکستێک کۆتاییان هاتووە”.

لە کۆتایی راگەیێندراوەکەیدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوای روونکردنەوە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: “چاوەڕوانین پێگەکانی ئیدارەی هەرێمیی کوردی باکووری عێراق بۆ راستکردنەوەی ئەو هەڵە مەترسیدارە دەستبەجێ و بە روونی روونکردنەوەی پێویست بدەن”.

هەر سەبارەت بەو پولە، عومەر چه‌لیك، گوتەبێژی پارتی دادوگەشەپێدان، ئێوارەی رۆژی سێشەممە 9ی ئاداری 2021 لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری پێشهاته‌كانی عێراق ده‌كه‌ن و چاودێریی سه‌ردانه‌كه‌ی پاپاشیان كردووه‌.

چەلیک، گوتی: “ئه‌مه‌ له‌ چه‌ند شوێنێكی جۆراوجۆر له‌لایه‌ن چه‌ند چینێكی جۆراوجۆره‌وه‌ ده‌كرێت. ئه‌مانه‌ كاری درۆ و هه‌ڵه‌ن. له‌ رابردوودا له‌ فه‌ره‌نسا نه‌خشه‌یه‌كی له‌وشێوه‌یه‌ نمایشکرا. ئه‌رمینیا ناوه‌ ناوه‌ ده‌یكات. كاری هه‌ندێك ناوه‌نده‌. پێمانوایه‌ به‌ده‌ر له‌ سه‌ردانه‌كه‌، شتێكه‌ كه‌ ناوه‌ندێكی دیاریكراو، به‌ عه‌قڵی خۆی بۆ به‌رهه‌مهێنانی دوژمنایه‌تیی دژی توركیا ده‌یكات”.

نەخشەی کوردستانی گەورە دەولەت باخچەلیشی هێنایە دەنگ.  دەولەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) لەو بارەیەوە تویتێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە: “هیچ کەسێک ناتوانێ لەسەر ئەو پولە چاپکراوەی لە سەردانەکەی پاپا بۆ باکووری عێراق کە نەخشەی بەناو کوردستانی لەسەرە، پەنجەمان لێ هەڵبشەقێنێت. ئەو نەخشە زەلیلە ئەسڵەن لە ژێر پێماندایە. ئەوانەش کە لەگەڵ جوداخواز و تیرۆرستان دەچنە نێو هەمان چوارچێوە و هاوپەیمانی پێکدەهێنن، زیللەتن”.

لە بەشێکی دیکەی تویتەکەدا باخچەلی ئاماژەی بەوەداوە بە وردی چاودێریی سەردانە سێ رۆژییەکەی پاپای کردووە و وەکو مەهەپە تێبینیی خۆیان لەسەری هەبووە،.

ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەی لەسەر ئەو پولانە داوە و دەڵێت وێنەکانی پوولەکانی سەردانەکەی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان بۆ هەرێمی کوردستان دیزاینی سەرەتایین.

روونکردنەوەکەی ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لە هەرێمی کوردستان، وەڵامێک بوو بۆ رەخنەکانی عالیە نسەیف، پەرلەمانتاری عێراق سەبارەت بە پولەکان.

ئانۆ جەوهەر دەڵێت: “بە تەلەفۆن لەگەڵ بەڕێز عالیە نسەیف قسەم کرد و دڵنیاییم پێدا کە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە هەرێمی کوردستان بەردەوام رێز لە دەستوور دەگرێت بەبێ کەمکردنەوە”.

ئانۆ جەوهەر راشیگەیاند: “دڵنیاییم دایە بەڕێز عالیە نسەیف ئەو وێنانەی پوولەکان تایبەت بە سەردانەکەی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان بۆ هەرێمی کوردستان کە وەک دیزاین بڵاوکرانەوە، داهێنانێکی جوانی ژمارەیەک دیزاینەر و وێنەکێشن و دیزاینی کۆتایی پولە فەرمییەکان نین، بەڵام ئەگەر دیزاینە کۆتاییەکان لەلایەن پسپۆڕانی وەزارەتەکەمان پەسندکران، ئەوا لەسەر پوولەکان بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی وەک یەک دەنووسرێت، هاوکات بە زمانەکانی سریانی و تورکمانیش لەسەریان دەنووسرێت، ئەوەش وەک تایبەتمەندییەک بۆ هەولێری پایتەخت”.

***

جووتیار عادل لەبارەی پوولەکەی پاپا فرانسیس: هیچ دیزاینێک بۆ چاپکردنی پەسند نەکراوە

رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی نمایشکردنی پوولێک لەکاتی سەردانی پاپا فرانسیس بۆ شاری هەولێر، کە وێنەی نەخشەی کوردستانی گەورەی لەسەرە، تورکیا داوای روونکردنەوە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، جووتیار عادل رایگەیاند “هێشتا هیچ دیزاینێک بۆ چاپکردنی پوول پەسند نەکراوە”.

جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “ئەو دیزاینەی بۆ چاپکردنی پوول هەڵدەبژێردرێت لەسەر بنەمای یاسا و دەستوور دەبێت”.

هەر سەبارەت بە پوولەکە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد “هونەرمەندان چەند دیزاینێکی پوولیان بۆ چاپکردن پێشکێش کردووە، بەڵام هێشتا هیچ دیزاینێک بۆ چاپکردنی پوول پەسند نەکراوە”.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی ئەو پووله‌ی له‌کاتی سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا فرا‌نسیس بۆ هه‌ولێر نمایشكرا و نه‌خشه‌ی كوردستانی گەورەی له‌سه‌ربووە رایگەیاند “هەڵەیەکی مەترسیدارە و پێویستە دەستبەجێ راستبکرێتەوە”.

رۆژی 7-3-2021 لە کاتی سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، شەش پوولی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەبەردەم پاپا فرانسیس نمایشکران، یەکێک لە پوولەکان وێنەی پاپا فرانسیس و نەخشەی کوردستانی گەورەی لەسەرە.

رۆژی چوارشەممە 10ی ئاداری 2021 وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راگەیێندراوێکی لەبارەی ئەو پووله‌ بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە “لەنێو ئەو پوولانەدا کە بەبۆنەی سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ عێراق لەلایەن ئیدارەی هەرێمی کوردیی باکووری عێراق وەکو یادەوەری چاپکراون، پوولێک بینراوە کە وێنەی نەخشەیەکی تێدایە و چەند پارێزگایەکی وڵاتەکەمانیشی لەخۆگرتووە”.

لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاماژە بەوە دراوە، بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ئەو سەردانەی پاپای ڤاتیکانیان قۆستووەتەوە، “هەندێک بەرپرسی لە سنوور دەرچووی ئیدارەی هەرێمی کوردیی باکووری عێراق، مەرامی بەکارهێنانی ئەو سەردانەیان هەیە بۆ خستەڕووی خەیاڵە خاوەکانیان لەبارەی یەکپارچەیی خاکی وڵاتانی دراوسێی عێراق”.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە ناڕاستەوخۆ باسی گشتپرسییەکەی 25ی ئەیلوولی 2017ی کردووە و دەڵێت “پێگەکانی ئیدارەی هەرێمی کوردیی باکووری عێراق بە باشترین شێوە بیریان دێتەوە، کە ئەم هەوڵە پەنهانانە بە چ شکستێک کۆتاییان هاتووە”.

لە کۆتایی راگەیێندراوەکەیدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوای روونکردنەوە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت “چاوەڕوانین پێگەکانی ئیدارەی هەرێمی کوردیی باکووری عێراق بۆ راستکردنەوەی ئەو هەڵە مەترسیدارە دەستبەجێ و بە روونی روونکردنەوەی پێویست بدەن”.

****

دوای تورکیا ئێرانیش ناڕەزایەتیی لە پوولەکەی پاپا فرانسیس دەردەبڕێت

  رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ناڕەزایەتیی لە دیزاینی پوولێکی پاپا فرانسیس دەردەبڕێت کە نەخشەی کوردستانی گەورەی لەپشتە و داوای کۆکردنەوە و چاککردنەوەی دەکات.

لەدوای سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، چەند پوولێک بە وێنەی پاپا فرانسیس لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڵاوکرایەوە کە نەخشەی کوردستانی گەورەی لەپشتە. ئەوەش ناڕەزایەتیی ئێران و تورکیای لێکەوتووەتەوە.

سەعید خەتیب زادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی رایگەیاند، روون و ئاشکرایە ئەوەی کە بڵاوبووەتەوە پێچەوانەی بنەما و رێکارە نێودەوڵەتییەکانە.

بەگوتەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وڵاتەکەی ناڕەزایەتیی خۆی گەیاندووەتە حکومەتی عێراق و داوای “کۆکردنەوە و چاککردنەوەی خێرای ئەو هەنگاوە نادۆستانەیە دەکات”.

هەر ئەمڕۆ چوارشەممە 10-3-2021 وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راگەیێندراوێکی لەبارەی ئەو پووله‌ بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە “لەنێو ئەو پوولانەدا کە بەبۆنەی سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ عێراق لەلایەن ئیدارەی هەرێمی کوردیی باکووری عێراق وەکو یادەوەری چاپکراون، پوولێک بینراوە کە وێنەی نەخشەیەکی تێدایە و چەند پارێزگایەکی وڵاتەکەمانیشی لەخۆگرتووە”.

لە کۆتایی راگەیێندراوەکەیدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوای روونکردنەوە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت “چاوەڕوانین پێگەکانی ئیدارەی هەرێمی کوردیی باکووری عێراق بۆ راستکردنەوەی ئەو هەڵە مەترسیدارە دەستبەجێ و بە روونی روونکردنەوەی پێویست بدەن”.

لەبەرامبەر ناڕەزایەتییەکان جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “ئەو دیزاینەی بۆ چاپکردنی پوول هەڵدەبژێردرێت لەسەر بنەمای یاسا و دەستوور دەبێت. هونەرمەندان چەند دیزاینێکی پوولیان بۆ چاپکردن پێشکێش کردووە، بەڵام هێشتا هیچ دیزاینێک بۆ چاپکردنی پوول پەسند نەکراوە”.

رۆژی 7-3-2021 لە کاتی سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، شەش پوولی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەبەردەم پاپا فرانسیس نمایشکران، یەکێک لە پوولەکان وێنەی پاپا فرانسیس و نەخشەی کوردستانی گەورەی لەسەرە.

datafixare

نویترین هەواڵ و بابەت