"an independent online kurdish website

سەرباری ئەو هەموو کێشەو گرفتانە کە رژیم لە ماوەی ئەو ٤٢ ساڵە بۆ خەڵکی ئێران و ناوچەکانی تری پێکهێناوە، کۆرۆناش لە هەموو لایەکەوە ڕۆژانە قوربانی دەگرێت و ڕێژەی مردنی خەڵک لە ئێران و بەتایبەتی  کوردستان لە هەڵکشاندایە.

لەباتی ئەوەی ڕژیم لە بیری ئەوەدا بێ کە چارەسەرێک بۆ ئەو ڤایروسە کوشەندەیەدا بدۆزێتەوە و هاوکاری خەڵک بکا و بنکە تەندروستیەکان ببوژێنێتەوە و بەدەوا ودەرمان و کەرەستەی پزیشکی، کەچی خامنەیی لە تەلەفزیونی رژیم دەڵێ کە ڤاکسینی ئامریکایی و ئۆرووپایی قەدەغەیە و کاربەدەستانی رژیم دەبێ خۆیان لە کڕینی ئەوە دوور بگرن. ئەمە لە لایەک و لە لایەکی تری بازاڕی ڕەشی تاجرەکانی سپای پاسداران جمەی دێ لە هاوردە کردنی دەواودەرمانی قەدەخەکراو و ئەویش بە چەند قات گرانتر بە خەڵکی دەفرۆشن. زۆربەی ئەم دەرمانانە کە سپای پاسداران سەودای پێدەکا، ژاراوین و دەبنە هۆی مردنی کۆمەڵێک خەڵک، بەتایبەتی دەرزی ئەنسولین کە ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە بەدەستی بێ ئەنسولینیەوە دەناڵێنن و ناچارن بە چەند قات گرانتر ئەو دەرزیانە لە بازاڕە ڕەشەکان بکڕنەوە. یان ئەوانەی کە بێ داهاتن و پارەی کڕینی دەرمانیان نیە لەگەڵ مەرگدا دەست و پەنجە نەرم دەکەن.

سەرەڕای ئەمانەش  ڕژیم لە کوردستان و بەلووجستان دەستی داوەتە کوشتن و گرتنی خەڵکی و ڕۆژ نیە کۆڵبەری کورد و سوختبەری بەلووچ نەبنە خۆراکی  چەکی هێزە نیزامیەکانی رژیم. ئەوە بوو هەفتەی ڕابردوو خەڵکی بەلووچ لە شارەکانی سروان، زاهدان و سیستان دەستیان دایە شۆڕش دژی هێزە نیزامیەکانی ڕژیم و بنکەی سپا و هێزە نیزامیەکانیان ڕۆخاند، بەڵام ڕژیم دەستی دایە کوشتنی بە کۆمەڵی خەڵکی بەلووچ و بێ ڕەحمانە کۆمەڵکۆژیان دەکا، کە وای لێهات ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی ئامنیستی ئەو کردەوانەیان مەحکوم کرد.

ئەوەی کە دەبینین زڵم و زۆری رژیم لە پەرەسەندندایە لە کوردستان و ڕەشبگیری مانگی فەوریە بووەتە هۆی ئەوەی کە تاکو ئێستا نزیکەی ١٢٠ لاوی کورد گیراون بە هیچ هۆکارێک. رژیم دەیەوێ لە کوردستان بەو جۆرە خەڵکی بترسێنێ کە خەڵکی وەزاڵە هاتوی کورد و بنەماڵەی کۆڵبەرە کوژراوەکان، دەست بدەنە خۆپێشاندان و بێنە شەقامەکان.

ڕۆژانە شاهیدی کوشتن و برینداری کۆڵبەرانیان لە کوردستان، هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی بژیو لە کوردستان و خەڵکی بۆ بژیوی ژیانیان ناچارن کاری کۆڵبەری مەترسیدار بکەن. تەنانەت لە نێو ئەم کۆڵبەرانەدا خەڵکانی ئەکادمیا و تاکو پلەی دوکتۆرا دەبینرێ. هەر بەو جۆرەی پیر و پەک کەوتە دەبینرێ.

ئەوەی کە جێ سەرنجە، بێکاری و نەبوونی بژیوی ژیانە لە کوردستان کە تەنگی بە خەلکەوە چنیوە. فشاری ڕژیم بۆ سەر مامۆستایان، کرێکاران، ژنان و ڕۆژنامە نووسان، ژینگە پارێزو هەتا دوایی. قەیرانەکان لە کوردستان ڕۆژ دوای ڕۆژ قووڵتر دەبنەوەو رژیمیش هیچ چارەسەرێکی بۆ ئەم گرفتانە نیە. ئێستا ڕژیم دەستی کردووە بە دزینی سەرچاوە ئاویەکانی کوردستان و بەرەو ناوەندی ئێران دەیبا. هەر لە پارێزگای کرماشان و مهاباد و سنە و جێگاکانی تری. ئیتر باسی کانگا ژێر زەویەکان ناکەم کە رژیم چییان بەسەر دێنێ و پارەکەی خەرجی گرووپە تێروریستیەکانی سەر بە سپای پاسداران دەکا. هەر وەک حەشدی شەعبی، حیزبوڵلای لوبنان، حوسیەکان لە یەمەن و بنەکەکانیان لە سووریە و دەستێوەردانەکانیان لە ولاتانی دراوسێ، بۆ ئەوەی کێشەکانی ناوخۆی خۆیان لەبەر چاوی میللەتانی ئێران بشارنەوە.

بۆ جیهانیش ڕوون و ئاشکرایە کە هەر هەمان گرووپی سەر ئێرانن کە مووشەک دەگرنە باڵوێزخانەی ئامریکا لە بەغدا و ناردنی مووشەک بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان. سەڕای ئەمانەس کێشەی ئەتۆمی با لەولاوە بووەستێ کە ئێران ئێستا لە ژێرەوە لەگەل ئامریکاییەکاندا بە نهێنی لە وتووێژدان. ئاکامەکەی چی دەبێ لە داهاتوودا ئاشکرا ئەبێ و دەبێ رژیمیش هەر تەسلیمی وڵاتانی ئامریکا و ئۆرووپایی بێ…

ئایا ڕژیمی ئیسلامی ئێران تاکەی پەرە بەو نادادپەروەریانە دەدا لە کوردستان و بەلووجستان و ئەهواز، کە لەو پەڕی خەراپی دان و دەرەتانی ژیانیان تێدا ڕۆژ دوای ڕۆژ خەراپتر دەبێ. ڕژێم هەر دەبێ تەسلیمی خواستی خەڵکی بێ…

قاسم تەیموری

                                              

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی