"an independent online kurdish website"

لـە مێژوی خەبـاتی نـەتـەوایـەتی گەلەکەمانـداگەلێک نـەخشەوپیلان بـە دژی ئەو خەبـاتـە کێشراوو دەکارهـێندراون، ڕاستە خەبـاتـەکەمانـیان وەدوا خـستووە بـەڵام هەرەسیان پێنەهێناوە.

دوژمنان و بەرهەڵستکارانی ئەو تێکۆشانە ڕەوایە زۆرن ولـە هەمانکات دا لە هەموو تـایبەتمەنـدیـەکی مـرۆڤانـە بەدورن وهیچ پێوەرێکی ئینسانی رەچاو ناکەن . مێژوو ئەوەشی نیشان داوین کە داگیرکەرانی کوردستان سەرەڕای هێزی زۆروو نەبوونی هەستی مرڤانە و ڕەچاو نەکردنی هـیچ یـاساو ڕاسایەکی ناو نەتەوەیی ، کوردیان بۆ بەچۆک دا نەهاتوەو نەیان تـوانیوە وازی پێی لـە داوا ڕەواکەی بێنن . بـۆیـە پـەنـایان بردۆتە بەر دروست کردنی جاش و سیخوڕو خۆ فرۆش ودین فرۆشان و بەکورتی فیتنەیـان نـاوەتەوە،واتە تـەنگژەو ناڕەحەتی گەورەو مەترسیداریان دروست کردوە وسەرکەوتنی شۆڕشەکە مانیان وەدوا خستوە. بەخۆشیەوە بەو فرتو فێڵەش نەیان توانیوە بۆچرکەساتێکیش خەبات بۆ ڕزگاری لە بیرگەل ببەنـەوە. بە هەبـونی ئەوڕاستـیەش کە زۆریـنەی خەڵکی کـورد ئیماندارن ولە لایەکیترەوە ئـاشقی ئەدەبـو هـوونـەرن، هاتـون دروست لە مانگی پـیرۆزی رەمەزانـدا دیـن وهـونـەریـان بـەرەوڕوی یـەک کردۆتەوە ولەو ڕێگەیەوە ئاڵۆزیو ناکۆکێان لەناو خەڵک دا دروست کردوە. من زۆرکەم لەسەر بـاشوردەنوسم چونـکە ڕەوتی مـێـژوو بـەتـایـبەت دوای ڕزگـاری ئـەوبـەشـە لـە کوردستان نیشانی داوە کە هەموو دوژمنانی کورد بەئاشکراو بەنەهێنی بۆ لەنـاو بردنی ئەو دەسکەوتە سەدان نـەخشەو پیلانـیان داڕشتەوەو گێڕاوە. لـە هەمـوشی مەترسیدارتر ئەو دژایەتیە ناموبارەکەی خۆبەخۆی هەمو حیزبە کوردستانیەکانـە کە بە هیچ جۆرتوانای یەکتر قبوڵ کردنیان نیە ودوژمـنانیش بـۆ زە قکردنـەوەی ئـەو نـاکۆکیانە وکولانـدنـەوەی ئەوبـرینە کۆنـانـە درێـغـیان نـەکردوەو بـەردەوام نەوتیان بەئاگرەکە داکردوە. ئازادی و سەربەخۆیی وبەرژەوەندی گەل وهیتریان لە بیرکردوەو تەنیا راستەوخۆ یان ناڕاستە و خۆ دروست وەک دوژمنان دەیانەوێی خەریکی لە باربردنی ئەودەسکەوتە مێژوییەن کە بەقەولی خۆشیان دەیان هەزار شەهیدیان بۆ داوە.

یـەک دوو ڕۆژ لـە مەوبـەر لـە شـەقـامی (سەهـۆڵـەکە)ی سولەیمانی کچێک و کوڕێک بەرنامەی سەمایان بەڕێوە بردوە. لە بەرانبەر ئەوەشدا ئیماندارەکانیش نوێژی تەڕاویحیان هەر لەو شوێنە بە جەماعەت کردوە. من خۆم بڕوای ئایینیم هەیە و نوێژی تەڕاویحیش دەکەم و بۆ خۆم و ئیمانداران بە پیرۆزی دەزانم، وەک دەڵێن 🙁 قورعانیشم ختم کردوە !! ) بەڵام لە سەر ئەو مەسەیە ڕاموایە نە سەماکە بـۆ نـیشان دان و پـەرەپێدانی هـونـەرە، نـە جەماعەتـەکەش بـۆ ڕەزای خوایـە. هـەر دوکیان ڕاستەو خـۆ یـان نـاڕاسـتە و خـۆ پـیلانـگـێڕیـەکە بـە دژی هـەبـونی هەرێمێکی ئازادی کوردی و لە پشتەوڕا ڕێنوێنی و ڕێبەری دەکـرێێ. بـکەرانی ئـەو دوو کردەوەیـە بـیـانـەوێی یـان نـەیانـەوێی نـە خـزمەتی دیـن و نـەخـزمـەتی هونەریان نەکردوەو  نایکەن ، بەڵکو ئەو کردەوەو دژکردەوەیە بۆ بێی ئیعتیبار کردنی هەر دوکیانە.

بـڕوانن لـە دنیای پێشکەوتـوی ئێستادا بـۆ بەڕێوەبـردنی سەمـا و بـەزم و شایی و زەماوەند و هیتر هۆڵی گەورە و ڕازاوە دروست کراون. لە هەموو دنیادا یاسا و قانون حوکم دەکەن. ئوسولەن شەقام بۆ هاتوچۆی کەرەسەی هێنان و بردنە نەک کۆبـونـەوە و سەمـاو هیتر. تـەنـانـەت مـرۆی پیادەش ئـیزن نـەدراوە پێیدا بڕوا بۆ ئەویش ( پیادەڕەو ) دروستکراوە . هەمووجم و جۆڵێکی نائاسایی کە خەڵک لـە خۆی خەڕکاتەوە، دەبێی لەدەسەڵاتی شارەکەی ئیزنی وەرگرتبێ . ئەوە هەرگیز ئازادی نیە تۆ هەرچی پێت خۆش بو بیکەی. ئازادی بێی دەرکودەروازە دەبێتە کەس لەکەس و پاشاگەردانی و دژی زانست و پێشکەوتنیشە .هەمووقانگەلاشک و دروداڵیکیش خۆ بەو ماڵە دادەکەن کە دەیان کەلێن و کەلەبـەری تێکراوە. ئـەو جۆرە کردەوانە بێحورمەتیە بە هەموبەهاکانی مرۆڤ. سەما شوێنی دیاریکراوی هەیە وەک چۆن نوێژو تەڕاویحیش دەبێ لە مزگەوت بکرێی ،چونکە ساڵۆن بـۆ سەمایەو مزگەوتیش شوێنی عیبادەت و بەجێی هێنانی ئەمری خوایە . کە بـردتـە شەقام نە پیرۆزەیەکی دەمێنێ و نـەبـەهـرەیەکی خوایی تێدایـە . شەقـام شوێکی گشتیە وکەس بۆی نیە بۆ مەڕامی تایبەتی خۆی بەکاری بێنی . بەڕێزان ئـەوەی ئێستا وڵاتانی ئیسلامی توشی دەردی سەری کردوە چاولێکەری نـەزانانەیـە لـە ئوروپا. پێشکەوتنی هەرگەل و وڵاتـێک بـەستراوەتەوە بە زانـست وناسین .ئـێمە دەبێ بـزانین پێشکەوتـن چیەو چۆن دەبێ و خوشمان بـناسین وبـزانین کێین ولـە کوێـن چی لـە پێشکەوتـن دەزانـیـن ودەبێ چ بکەیـن. بـەداخەوە وەزعـەکـە زۆر مەترسیدارە ، شەڕێکی ڕانەگەێیندراوە بۆ لەناوبردنی کەسایەتی وکیانی گەلێک. بەرانبەرەکەش لەخۆت دروست کراوە. ئێستا یەکیان بەچەكی دینـو ئـەویـتریـش بەناوی هـونەر کە هەردوکیان لە کۆمەڵگاکەمانـدا تـا ئـەوڕۆهـەبـون و دژایـەتی یەکتریشیان نەکردوە ، کراونە دەستەچیلەی ئـاگرێک ، ئـەگەر خامـۆش نـەکرێی هەموو ئەو دەسکەوتانەی کە بە قێمەتی خوێنی شەهیدان وماندوبونی تێکۆشەران دەستە بەر کراوە، لە ناو دەباو دەسوتێنێ، بۆیە دەڵێم ( شەڕ کەوتۆتە قۆپیە) ئایین وهونەرهەردوکیان بەلای خاوەنەکانیانەوە پیرۆزنوکۆمەڵگاش ڕێـزیان لێدەگرێی بەڵام پاراستنی نـەزم ئەمنیەت وئارامی وکەسایەتی گەلێک لـەوانـە لـە پێشترن ، چونکە بـەبێ بونی ئەوانە نەدین و نەهونەر نە گەشەدەکەن نەپارێزراویش دەبن. بۆیە ژیرانە بیربکەنەوە ، قازانج و زەرەری کۆمەڵگاو گەل لێک بدەنەوەوبزانن دیـن وهـونـەر بـۆخزمەتی گەلو دابینکردنی هـێمنی و ئارامین، هەر کامەیان بە شێوەی خـۆی، نـەک دروستـکردنی ئـاژاوەو تـێک دانی نـەزمی کۆمـەڵ. مـافـی ئـەوەتـان نـیـە بـۆحـەزی خـۆتـان چ ئـایـیـنی وچ سیـاسی چـیــتـر نـەزمـی وڵات بشێوێنن.

 براتان مەلا برایمی مەجید پور ٩ بانەمەڕی ٢٧٢١ کوردی

       ٢٩ / ٤ / ٢٠٢١ زایینی

datafixare

نویترین هەواڵ و بابەت