"an independent online kurdish website"

لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و چەکدارە بەکرێگیراوەکانی ڕێژیمی پەت ‌و سێدارە دوو پێشمەرگەی کوردستان تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی ڕێگای ئازادی بوون.

لە ۳۰ بانەمەڕی ۱٤۰۰یش دوو هاوڕێ تر لە ناوچەی مەهاباد  بە ناوەکانی “ئەنوەر نەسیریی چیانە” ناسراو بە “سمکۆ مەحمەڵ” و “سوهراب خەدیریپوور” گیانیان فیدای نیشتمان کرد. لە ماوەیەکی کەم دا ئەوە 4 مین شەهیدی حدکا یە لە ناوچە.

لە لایەن سایتی پێشمەرگەکانەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان و هاوڕێیانی حدکا دەکەین و روحی شەهیدەکان شاد بێ و روڕەشی بۆ خۆفرۆشان کە دەبنە چاو ساغی و دوژمن و رۆڵەکانی گەلەکەمان بە نیزامی ئاخوندی دەفرۆشن.

لەم پێوەندییەدا دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:

ڕاگەیەندراوی دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان

خەڵکی خەباتگێڕ و ئازادیخوازی کوردستان

شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە، ڕێکەوتی ٨ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی تیمێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەسەر جادەی مەهاباد ـ پیرانشار نزیک ئاوایی لکبن دەکەونە بەر هێرشی بەکرێگیراوانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و لە ئاکامدا دوو پێشمەرگە بە ناوەکانی هادی شێخە خەڵکی پەسوێ و ئەیوب سوڵتانی خەڵکی ئاوایی خورینج سەر بە شارستانی پیرانشار بەداخەوە شەهید بوون.

سەرەخۆشی لە هاوسەنگەران و بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین.

ڕێگایان پڕ رێبوار بێ

دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان

٩ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی

***

کوردستان مێدیا:

ڕێوڕەسمێک بۆ شەهیدان “هادی شێخه و ئەیووب سوڵتانی” لە چیاکانی کوردستان بەڕێوە چوو

– 10 جۆزەردان 2721

هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ ڕێزگرتن لە قارەمانییەتی شەهید “هادی شێخه و ئەیووب سوڵتانی” ڕێوڕەسمێکی تایبەتیان بەڕێوە برد.

ئەو ڕێوڕەسمە بە بەشداریی بەرپرسانی نیزامی و سیاسی بەڕێوە چوو.

شەهید “هادی” لە هێزی ١٢٢دا سەرلک بووە و توانیبووی بە لێوەشاوەیی خۆی ئەو پلە سازمانییە بەدەست بێنێت.

لە کۆنگرەی یەکیەتیی لاوان وەک ئەندامی ئەسڵیی بەڕێوەبەری هەڵبژێردرا.

ڕێکەوتی ٨ی جۆزەردان شەهیدان هادی شێخه وێڕای ئەیووب سوڵتانی لەسەر جادەی مەهاباد ـ پیرانشار نزیک ئاوایی لکبن دەکەونە بەر هێرشی بەکرێگیراوانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و تێكەڵ بە کاروانی شەهیدان دەبن.

datafixare

نویترین هەواڵ و بابەت