"an independent online kurdish website"

چله‌ی هاوین

ئه‌مرۆ چله‌ی هاوینه‌

گه‌رما گه‌لێ به‌تینه‌

گوێ رووبار  و ده‌ریاكان

گه‌لێ خۆشه‌ بۆ هه‌مووان

ده‌ریای شینی به‌ر هه‌تاو

پرشنگ ئاوێژێ بۆ چاو

ئه‌مرۆ چله‌ی هاوینه‌

جهان گه‌لێ شیرینه‌.

ئاسمان شینه‌ و پاك ساماڵ

بێ هه‌وره‌ و گرمه‌ی (ئوسكار)

ئه‌ستێران ئه‌كه‌ن سه‌ما

له‌ هۆڵی به‌رزی سه‌ما

وه‌ره‌ با مه‌یش ده‌س بگرین

به‌ كامی دڵ هه‌ڵپه‌ڕین

ئه‌مڕۆ چله‌ی هاوینه‌

جهان گه‌ڵێ شیرینه‌.

**

ئوسكار: به‌ سویدی واته‌  بروسكه‌، هه‌وره‌تریشقه‌.

**

چله‌ی هاوین

سه‌ما هاته‌ خوار بۆ باوشی، ده‌ریا

ده‌ریایش چووه‌سه‌ر، چووه‌ ئامێزی سه‌ما

له‌ لانه‌ی ده‌ریادا ئه‌ستێران، ئه‌جریوێنن

شه‌پۆلانیش، نووستون له‌سه‌ر رانی سه‌ما

ئه‌مشه‌و رۆژه‌، له‌ مه‌ڵبه‌ندی ئابیسکۆ

کوڕ و کچ، پیر و جوان – بێدارن

وان له‌ کۆڕی سه‌ما، له‌ خه‌م بێزارن

وه‌ره‌ با سه‌ما که‌ین من و تۆ، له‌ به‌ر تاوی ئابیسکۆ

**

ئابیسکۆ: ناوی کێوێکه‌ له‌ سه‌رووی سوید.

له‌ مانگی (Juni) دا رۆژ له‌ ناوچه‌ی ئابیسکۆ ئاوا نابێت.

وێنه‌ له‌ ئه‌نترنێت وه‌رگیراوه

**

Midsommarafton

 

Himlen kommer ner i havet

Havet går upp i himlen.

Stjärnorna glittrar i havet

Vågorna vilar i himlen

                     

Det är midsommarafton i kväll

alla är vakna i kväll

kom och dansa i kväll.

Det är Abiskodagen i kväll

**

I juni månaden solen går aldrig ner i Abisko området.

Bilderna fick från Internet

**

سه‌عی سه‌قزی

datafixare

نویترین هەواڵ و بابەت