"an independent online kurdish website

کاتێ بۆ سەردەمی تازە لاویم دەگەڕێمەوە ، بە شوێن نیزیکترین و بە ئەمەگترین دۆستی لە بـرا دڵسۆزتـر دا دەخولێمەوە ، بـۆ هەر لایـەک بـڕۆم هەر بـۆلای تـۆ دێمەوە .

تۆ ئەمیندارترین پارێزەری نەهێنیانەکانم بـوی ، تۆ هاوڕێی و هاوبیری بەشی هەرە زۆری ژیانم بوی . تـۆ بـوی کاک سەلامی عەزیزی،  کە ئاگاداری هەموو کونج و قوژبنەکانی هەوڵو تێکۆشانم بـوی. یـادت هەزاران جار بەخیر.

٢٢ ساڵ بەر لە ئێستا لە دەیەمین ساڵی تڕۆڕکرانی ڕێبەرە هەمیشە زیندوەکەمان  دوکتورقاسلموو هاوڕێی هەمیشەیی ئەو کاک عەبدوڵلە قادری ئازەر، دێوەزمەی  مەرگ بـە ئـەمـەگترین  ڕێـبواری ڕێـبازەکەیـانی واتـە کاک سەلامی عـەزیـزی ئـەنـدامی دەفتەری سیاسی حیزبـەکەمانی لێ ئـەستاندین. کاک سەلام  مـرۆیـەکی خەڵکی  و خاکی کوڕی ڕۆژە سەختەکانی ژیان وخەبات، دۆست و یاریدەدەری  هەژاران، خەمخۆری ماندو نەناسی  ڕیگای ڕزگاری کورد و کوردستان، قوتابی زیرەک و بە ئەمەگ و لێهاتوو ڕێڕەوی قازی و کۆمار و قاسملو، لە شەوی ٢٤ی پوشپەڕی  ١٣٧٨ هەتاویدا بە هـۆی نـەخۆشیەکی چـارەسەر نـەکراوی نـاوەعدە ماڵ ئـاوایی لێکردیـن،  دنیایـەک ئـاواتی وەدینەهاتـوی لـە پـاش خۆی بۆ بەجێی هێشتوین.

کاک سەلام ڕۆنـاک بیرێکی بـە مانـای وشەو  خەبـاتگێڕێکی دڵسۆزو بێی پێچ و پەنـا ، لە ماوەی ٢٠ ساڵ تێکۆشانیدا ،بە شیاوتـرین  شێوە ئـەرکەکانی ئـەنجام دەدا ، چونکە خۆی قازیش بوو هەموو بـڕیارەکانی بـە جۆرێک دەر دەکردن کە چوکترین مـاف لـە کەس زایـە نـەکا. بـاوەڕێکی قـوڵێ بـە مافی نـەتـەوایـەتی کە ڕزگاری نیشتمان و گەلە هەبوو ، هەربۆیەش هەمو پلەو پایەو ژیانی ئاسایی  بۆ وەدیهێنانی ئامانجەکەی وەلا نـاو ڕیگەی خەبـات بۆ ڕزگاری هەڵبژارد. خاوەنی بەتەواوی مانای وشە ئەخلاق و مرۆڤ دۆستولایەنگری سەرسەختی عـەداڵـەت  و داد پەروەری بوو.  لە بەڕێوەبردن دا مودیرو لێزان و ماندو نەناس بوو . شۆڕشگێڕو دێمۆکڕات ولەسەر بەڕێوەبردنی ئەرکەکان  خۆ نـەویست و شێلگیر بـوو.  زانایانە ڕێبازی هـەڵدەبـژارد و شۆڕشگێڕانـە  هـەلسو کەوتی دەکرد.  لـە بـەرپـرسایـەتیدا هەمو ئـوسولـو پـڕنسیپەکانی حیزبی ڕەچاو دەکرد .لـە بەرانبەر  هەرلادان وزیان گەیاندن بـە ئـەرک وکاری حیزبی  بـە بێی تێبینی دژ کردەوەی نیشان دەدا . کەسێکی بەتەواوی مانا و زانستیانە  کۆمەڵناس و کۆمەڵایەتی بوو.  گەل وژینگەودەوروبەری  باش دەنـاسی و زانـیاری زۆر بـاشی لـەسەر  داب و نەریت و خوو خدەو تایبەتمەندیەکانی  کوردەواری هەبوو.

مرۆیەکی سەرو ڕوو خۆش، شیرن بێژ ، دەم بـە پێکەنین و دەیزانێ  بۆكی قسە دەکا  و چی دەکاو  چۆنی دەکا . بە حوکمی ئەو برایەتیە گەرمو گوڕەی منو ئەو کە زۆر  پێش حیزبایەتی بـوو، دەتوانـم بـڵێم: لـەکۆمەڵگای ئێمەدا  کەسانی وەک کاک سەڵام کە ئەو هەموو تایبەتمەندیە باشانەی هەبێ،  کەممان هەبون.

بەو ناسین و بـرایەتیەی من و تـۆ هەمان بـوو ئـەو هەموو زێدەبـەشیانەی  کەتـۆ هەت بوو  نازانم چۆنت باس بکەم براکەم!

برای لێت هەڵبڕاو  مەلا برایمی مە جید پور .

    ٢٤ پوشپەڕی  ٢٧٢١ کوردی 

   ١٥ / ٧ / ٢٠٢١ زایینی 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی