"an independent online kurdish website

ئەمرۆ 30ی ئاب رۆژی بێسەروشوێنكراوانە لە جیهان, كوردستانیش هەرێمێكە لە وڵاتێك كە عێراقە یەكێكە لەو 80 وڵاتەی جیهان كە ژمارەیەك زۆر لە هاووڵاتیانی بێسەروشوێنكراون بەهۆكاری سیاسی, ئەم بەشە لە جیهاندا ژمارەیان بە 52250 كەس دیاریكراوە,

كە ئەوانەن تۆماركراون لە ناوەندە جیهانیەكان بە تایبەت نەتەوە یەكگرتووەكان و خاچی سوری جیهانی و هاوپەیمانی جیهانی دژ بە بێسەرو شوێنكردن و …. لە كاتێكدا تەنها ژمارەی بێسەرو شوێنكراوانی كوردستان لە  قوربانیانی ئەنفال و بارزانی و فەیلی و ئێزیدی و …چەندین بەرابەری ئەو ژمارەیەیە, بە شێوەی گشتی ژمارەی بێسەروشوێنكراوان خۆی دەدات لە 50 ملیۆن هاووڵاتی لە جیهاندا, لە ناویشیاندا لە 30  وڵات زیندانی  نهێنی  هەیە, لەناویاندا  لە عێراق بونی هەیە.

  • بَسەروشوێنكردن تاوانێكی زەقی مافی مرۆڤ و یاسای نێو دەوڵەتی و جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤە, بە پێی پەیمانامەی رۆما دەچێتە چوارچێوەی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییەوە, كات و شوێن تاوانەكە بە زیندویی دەهێڵێتەوە , بنەماڵەی قوربانی مافی قەرەبوو و زانینی راستیەكانیان هەیە.

هیچ دەسەڵات و گروپێك مافی بێسەروشوێنكردنی هاووڵاتیانیان نییە, كە تاوانكار بە پێی یاسای نێودەوڵەتی نابێت لە سزا رزگاری بێت.

بێسەرو شوێنكردن پێشێلی مافی یاسایی تاك,مافی ئازادی و ئاسایش, مافی  ئەشكەنجە نەدان , مافی ژیان, مافی ناسنامە, مافی دادگاییكردنی دادپەروەرانە, مافی قەرەبوكردنەوە, مافی وتنی راستیەكان, مافی ئابووری, كۆمەڵایەتی, رۆشنبیری, مافی ئاستی ژیان, مافی تەندروستی و فێربوون , مافی كەرامەت و داوالێبوردنكردنی قوربانی ..هه یە.

لەم بۆنەیەدا وێڕای ئیدانەكردنی بوونی سەدان دیاردەی بێسەروشوێنكردن بەهۆی عەقیدەی سیاسیەوە لە باشوری كوردستان و دەیان هەزار لە پارچەكانی دیكەی كوردستان لە لایەن رژێمە دكتاتۆرییەكانی ناوچەكەوە, داواكارین :

1- حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی ناوی بێسەروشوێنكراوان, هۆكاری بێسەروشوێنكردن و هۆكاری مردن, شوێنی مردنیان بڵاو بكاتەوە, ئەوانەشی ماون ئازادیان بكات.

2- شوێنی كۆكردنەوەی بێسەروشوێنكراوان بپارێزرێت و بۆ یاداوەری بێسەرو شوێنكراوان و دروست كردنی مۆنمێنتی یاداوەرییان.

3- بە یاسا بێسەروشوێنكردن لە كوردستان قەدەغە بكرێت.

4- داوای لێبوردن لە بنەماڵەكانیان بكرێت و پەیمانی دوبارە نەكردنەوەی بدرێت.

5- روفاتی قوربانییەكان بگەڕێنرێتەوە بۆ كەسوكاریان.

6- قەرەبووی ئابووری كەسوكاریان بكرێتەوە بۆ ماوەی رابردوو, ژیانێكی شەرافەتمەندانەیان بۆ دابین بكرێت لە روی دارایی و خوێندن و چارەسەری تەندروستی.

7- مافی كەسوكاری بێسەروشوێنكراوانە هەموو راستییەكان لەسەر بێسەروشوێنكردنی رۆلەكانیان بزانن, تەواوی زانیارییەكانیان لە بەرواری بێسەروشێوێنكردنەوە بۆ ئاشكرا بكرێت.

8- بە یاسا پارێز بەندی بۆ كەسوكاری قوربانیان, پارێزەرەكانیان, رێكخراوەكانیان دیاریبكرێت بۆ وتنی راستییەكان و داكۆكیكردن لە مافەكانیان.

9- پێویستە زیندانەكانی كوردستان سجلی هاتووان و دەرچوانی هەبێت, هیچ كەسێك لە دەرەوەی زیندانە فەرمییەكان زیندانی نەكرێن و زیندانی نهێنی  وەك تاوان سەیر بكرێت.

رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید

Kurdistan without Genocide

30-8-2021

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی