"an independent online kurdish website

ڕۆژی شەممە ٢٧ی خەرمانان  سێمینارێکی سیاسیی لە ٢٩هەمین ساڵیادی شەهیدکرانی دوکتور ”شەرەفکەندی” و هاوڕێیانی، بە بەشداریی ژمارەیەک لە کوردانی سوئید، لە شاری ستۆکهۆڵم بەڕێوە برد و من ساڵە نەڵۆسی  لەم سێمینارە فیلممم گرت کە دەیخەمە بەردیدی خوێنەرانی سایتی پێشمەرگەکان

دەست پێک و پەیامی کۆمیتەی حدکا 

فرێدریک مالم

ناهید حوسێنی

د. هاشم ئەحمەدزادە، د. بێهروز شوجاعی ، د. ئیدریس ئەحمەدی و چیا عەلیار

دەقی هەواڵ کە کۆمیتەی سوید حدکا ئامادەی کردوە.

ڕۆژی شەممە ٢٧ی خەرمانان کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سێمینارێکی سیاسیی لە ٢٩هەمین ساڵیادی شەهیدکرانی دوکتور ”شەرەفکەندی” و هاوڕێیانی، بە بەشداریی ژمارەیەک لە کوردانی سوئید، نوێنەری لایەنە سیاسییە کوردستانی و کەسایەتییەکان لە شاری ستۆکهۆڵم بەڕێوە برد.

سەرەتای سێمینارەکە بە سروودی نەتەوەیی ”ئەی ڕەقیب” و خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.

سەرتا ”ماندانا کاکایی” وێڕای بەخێرهێنانی میوانەکان کورتەیەک لە ژیانی دوکتور ”شەرەفکەندیـ”ـی بە زمانی سوئیدی بۆ ئامادەبووان خوێندەوە.

 پاشان ”مەولوود عەبدیل زادە” بەرپرسی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکرات پەیامی حیزبی پێشکەش کرد. لە پەیامی کۆمیتەی حیزبدا وێڕای ئاماژە بە دەور و ڕۆڵی کاریگەری دوکتور ”سەعید” لەنێو حیزب و جوڵانەوەی کورد، ئاماژە بەو هێرشە دڕندانەی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر حیزبی دێموکرات و لایەنەکانی دیکە کرا و وێڕای پشتیوانیی هەمەلایەنە لە حیزبە تێکۆشەرەکەمان ئەو کردەوەیەی ڕێژیم شەرمەزار کرا.

لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو سێمینارە خاتوو ”ناهید حوسێنی” شاعیر و نووسەر، هۆنراوەیەکی لە ستایشی کەسایەتیی شۆڕشگێڕانەی شەهید دوکتور ”شەرەفکەندی” خوێندەوە. دواتر بەڕێوەبەری سێمینارەکە سپاسی ئەو حیزب و لایەنانەی کرد کە بروسکەیان بۆ حیزبی دێموکرات ناردبوو کە بریتی بوون لە :

پارتی دێموکراتی کوردستان

یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

پارتی سوسیالیستی کوردستان_ باکوور

فدراسیونی کۆمەڵە کوردستانییەکان

ناوەندی ڕەوەندی کورد

حیزبی دێموکراتی کورد لە سووریە (الپارتی)

کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ

ڕێکخراوی جیهانیی کورد

پاشان ”فرێدریک ماڵم” کەسایەتیی سوئیدی و دۆستی کورد و ئەندامی پارلمان لە حیزبی لیبراڵ چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.

بەشی دووەمی سێمینارەکە تەرخان کرابوو بە پانێلێکی سیاسی کە سێ کەسایەتیی ئاکادیمی، دوکتور ”بێهرووز شوجاعی”، دوکتور ”هاشم ئەحمەدزادە” و دوکتور ”ئیدریس ئەحمەدی” بەشدار بوون و بە شێوەی وتووێژ وەڵامی پرسیارەکانی پێشکەشکاریان (چیا عەلیار) دەدایەوە.

لەو پانێلەدا بەگشتی هەڵسەنگاندنێک بۆ دۆخی هەنوکەیی کوردستان و ناوچەکە کرا و وێڕای لێکدانەوەی چەند لایەنە بۆ دۆخەکە هەر سێکیان پێداگر بوون لەسەر گرنگیی هێزی شوێندار و زیاتر کارکردن بۆ فەرهەنگسازی و فۆڕمدان بە شارۆمەندی کوردستانی.

 ئەوان بە بایەخەوە کاریگەریی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان لە خەباتی ڕزگاریخوازیی نەتەوەی کورددا هەڵسەنگاند و لەو باوەڕەدابوون کە جووڵانەوەیەکی ڕزگاریخوازیی نیشتمانی دەبێ لانیکەم لەباری هێزی نیزامییەوە هاوبەش و هاودەنگ بێت و بەمەش تێچووی خەبات کەمتر بکاتەوە و هاوکاتیش لە جیاتی مایەدانان لە شۆڕش و خەباتەکەی لە بەرژەوەندیی دەسەڵات و کیانی دیکەدا، دەبێ بەردەوام لە گۆڕەپانی سیاسیی ناوچەکەدا کارەکتەری سەرەکی و شوێندانەر بێت.

کۆڕگێڕەکان زۆر باسیان لە تایبەتمەندیی کەسایەتیی سیاسیی شەهید شەرەفکەندی کرد کە توانیبووی حیزبی دێموکرات و جووڵانەوەکەی بەهێز و کاریگەر بهێڵێتەوە. بۆیە کۆی باسەکە لەسەر ڕۆڵی ڕێبەری حیزبەکان لەسەر دیاریکردنی ئاراستەی فیکریی تاکەکانی کۆمەڵ و فەرهەنگسازیی نیشتمانی بۆ تاک و کۆمەڵ جەختی دەکردەوە.

کۆتابەشی پانێلەکە بە پرسیار و تێبینیی بەشداربووانی سێمینارەکە و وەڵامدانەوەیان لە کۆڕگێڕان و پاشان بە سروودی ئەی شەهیدان کۆتایی پێهات.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی