"an independent online kurdish website

مادەی ھۆشبەر لە وڵاتی سووریاوە کە خاوەنی شەڕی ناوخۆیە، رۆژھەڵاتی ناوینی گرتۆتەوە… ئەمە بیروڕای دەوڵەتانی دراوس سووریایە و ئیدارەی ئەمەریکیش ھەمان بۆچوونیان ھەست…

مادەی Captagon لە سەرەتای ساڵانی1960 دا لە ئەڵمانیا بەرھەمھێندراوە و ڕێگەی پێ دراوە، لێ دوای 20 ساڵ ڕێگری لەبەکارھێنانی کراو قەدەغە کرا… ئەم مادەیە وزەت پێ دەبەخشێ ماندوو نەبیت و ھەست بە ئازار نەکەیت.. بەڵام دوایی ئالوودەی دەبیت و دەبێتە مایەی خەمۆکی و نەخۆشی جەڵدەی دڵ…

ئەم حەپە لەشەڕی ناوخۆی سووریادا بەکارھێنراوە و چەکدارانی داعشی ڕادیکالیش بەکاریان ھێناوە.. پێش دووساڵ بەسەر داعش دا سەرکەوتن کەچی ئەم حەپی  Captagon تا بێت زیاد دەکات…

سووریا وڵاتی بەرھەمھێن و ھەنارەی ئەم حەپەیە. سەرەتای ئەم ساڵ ھێزەکانی سعودیە لە بەندەری جدە دەستیان گرت بەسەر زیاتر لە 5 ملیۆن حەپی ناوبراودا کە لە ھەناردا حەشاریان دابوو. بارەکە لە لوبنانەوە ھاتبوو، بەڵام ھەنارەکە ھی سووریا بوو. دیسان لە مانگی نۆڤەمبەردا سعودیە دەستی بەسەر 2,3 حەپی تردا گرت کە لە سوریاوە ھەناردە کرا بوو.

سعودیە باشترین بازاڕی ساخکردنەوەی ئەم حەپەیە و ئەسەد و بنەماڵەکەی قازانجێکی زۆر دەکەن.
دوای ئاشکرا بوونی ئەم کارەی سووریا سعوودیە بریاری ڕاگرتنی داز ھەموو ھاوردەیەکی بەروبوومی کشتوکاڵی دا. بەڵام گەورە قاچاخچییەکانی سووری ڕێگاکەیان گۆڕیوە و ئێستا لە ئوردونەوە ڕەوانەی دەکەن.


نەک ھەرئەوە بەڵکو حەپ و مادەی ھۆشبەر گەیشتۆتە ئەڵمانیاش … لە مانگی مای دا لە بایەری خواروو لە حەوشێکدا 230 کیلۆگرام کاپتاگۆن دەستی بەسەردا گیرا، کە بۆ کەسێکی سووری تەمەن 35 ساڵە لە رۆژھەڵاتی ناوینەوە نێردرا بوو. وا بڕیار بووە ناوبراو ئەم بڕە ڕەوانەی سعودیە بکات. لە وڵاتانی تری ئەوروپاش کاپتاگۆنی سوریایی ھاتووە دەستی بەسەردا گیراوە: ساڵی ڕابووردوو ئیتالیا دەستی بەسەر زیاتر لە 80 ملیون حەپی ناوبراودا گرت. یۆنان پێش دوو ساڵ بایی40 ملیۆنی گرت. بەپێی زانیاری حکومەتی ئەمەریکایی لە مانگی فابروەری لە ڕێگاوبانەکانی دنیادا بایی 2,3 ملیارد دەستی بەسەردا گیراوە کە لەلوبنان وسووریا.

بازرگانی ئەم مادە ھۆشبەرە بەو قەبارە گەورە و زۆرە بێ ئاگاداری و کاریگەرێتی حکومەتی سووری مەحاڵە    دەڵێ ئێستا ھیزێکی سەربازی لەژێر فەرماندەی ماھیر ئەسەدی برای بەشاردا New York Timesھێزی ھەڵسوڕێنەر ی دروستکردنی کاپتاگۆنە. ھێزەکەی ماھیر ئەسەد تیپی تانکی 4 ە کە چاودێری کارخانەی ناوبراو دەکات و ھەناردەکردنی بۆ دەرەوە ڕێک دەخات.

کاتێ کە کەسانی پایەبڵندی دەوڵەتێک لە کارێکی واوە تێوە گلابن، ھیچ سوودێکی نیە داوا لەدەوڵەتێکی وا بکرێ، ڕێگری لەم ارە بکات. ھەروەک نوێنەری پێشووی ئەمەریکی بۆ کاروباری سووریاJoel Rayburn بە نیۆرک تایمزی وتووە.لەسووریا کێشەکە ئەوە نییە مادەی ھۆشبەر لەدەرەوەی کۆنترۆڵی دەوڵەی بەرھەم دێ، بەڵکو خودی ڕژێم ھەناردەی ئەو مادەیە دەکات.

ھەروەھا کەسانی بازرگان کە پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ ڕژێمی ئەسەد ھەیە و دۆستە دەرەکییەکانیش وەک چەکدارانی حیزبواللە لە لوبنان ھاوکاری ئەم کارەن، بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ناوبراو. تەنیا لە سەرەتای ساڵەوە250 ملیۆن حەپ دەستی بەسەردا گیراوە و چەندیشی لێ فرۆشراوە کەس نازانێ.!؟
رۆژنامەی ناوبراو درێژە بە باسەکە دەدات و دەڵێ: ئێستا سوریا مادەی ھۆشبەری تر وەک Crystal-Meth و شتی تریش .

ھەروەھا ئەم بازرگانییە، پلانی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئەسەدی تێکداوە. دوای 10 ساڵ جەنگی ناوخۆ وڵاتێکی گرنگی وەک ئیمارات دەیەوێ پەیوەندییەکانی لەگەڵ سوریا ئاسایی بکاتەوە.. چەند کەسایەتی تری عەرەبی سەردانی سوریان کردووە و زانکۆی عەرەبیش کە لە ساڵی 2011ەوە ئەندامێتی سوریای ھەڵپەساردووە ، ئێستا دەرگا واڵایە بۆ سووریا..

لەگەڵ ھەموو ئەمانەشدا ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان سەختن. بۆیە ئەسەد ئاگاداری بەڕێوبەرانی ئەم کارەی کردووە ئەم بازرگانییە کەم کەنەوە، بەتایبەتی لە پێناوی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ سعودییەدا…ھاوکات سعودییەی ئاگادار کردەوە کەوا ڕێگری کردووە لە ناردنی نزیکەی نیوتەن حەبی کاپتاگۆن بۆ سعودیە..

https://www.tagesspiegel.de/politik/syriens-machthaber-baschar-al-assad-wenn-der-praesident-mit-drogen-dealen-laesst/27870844.html

سەرچاوە: ڕۆژنامەی تاگەسشپیگل ٨/١٢/٢٠٢١

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی