"an independent online kurdish website

کورد زاتەن ئاشقی ئازادی نیشتمان و سەر بەخۆیی گەلە. لە دووی ڕێبەندان دا دڵە پڕ لە خۆشەویستی زێدو ئازادیەکان، پڕ لە وەفا و ئەوینەکان یەکیان گرت و ئاگری ئەوینی ڕزگاری نیشتمان و سەربەخۆیی بە جۆرێک بڵێسەی ئەستاند

کە سەرمای ڕێبەندانی کردە مەنجەنیق و ئاسەوارەکانی دوژمنی پێ سوتاند. لەو ئاسمانە ڕەش وتاریک و تەپو توماناویەی کە دوژمن کوردستانی پێی داپۆشیبو، شەماڵێ ئازادی هەڵی کرد و ڕایماڵی و مانگی سەربەخۆیی کوردستان زەوی و ئاسمانی نەخشاند.

کەش و هەوای سەردەم وهـەل و مـەرجی کوردستان و چۆنیەتی پـێکهاتنی کۆمـار بابەتێکی ورد و قوڵە و کات و سات و لێکدانەوەی ئاکادێمی دەوێ کە لێرەدانا گونجێ. ئەوەی گرینگ و جێگای سرنجە هەڵوێستی ژیرانە و بوێرانەی پێشەوا و هاوڕێیانیەتی کە لەو چوارچێوە بەرتەسکە داو لەو کەش و هـەوا تـەماویەدا کۆمار ڕادەگەێێنن . ٢ی ڕێبەندانی ١٣٢٤ی هەتاوی واتە ٧٥ ساڵ لە مەو بەر بە سەدان هەزارکەس لە خەڵکی کوردستان لە هەمو لایەکەوە ،لە ماکۆوە بگرە هەتـا دەگاتـە سایـنـقـەڵاو بگرە سنە و کرماشآن و هێندێک کەسیش لە بەشەکانی تری کوردستان لە چوار چرای مەهابـاد لـە مێتینگێکی جەماوەریـدا بـەشداری ڕاگەیاندنی کۆمـار دەکـەن کـە بـە شێوەیەکی کەم وێنە سەربەخۆیی گەلی کوردستان ڕاگەێێندرا .

 هەر چەند تەمەنی کۆمار زۆر کورت بوو بەڵام لەو تەمەنـە کورتـەدا تـوانی مێژویەکی پڕ لە شانازی و سەروەری بۆ نیشتمان وگەل بە جێی بێڵێێ . پـڕۆسە و بەرنامە هەمیشەییەکانی بۆگەل وەک خوێندن بە زمانی زکماکی و کلتورو کەلەپـور و ڕۆژنامەو گۆوار و ئاڵا و سرودی نەتەوایەتی و هیتر هەمویان مـزگێنی ئـازادیان دەگەیانـد. ناسین و ناساندنی مافی ڕەوای ژنان پێک هێنانی یەکیەتی ژنان و لاوان لـەو سەردەمـیدا شاکارێکی بێی وێنە بـوون. شێوەی خەباتی گەلەکەمان لە جۆرێ ڕێبەرایەتی تاکە کەسی گۆڕدرا بۆ جۆری مۆدێڕن و سەردەمیانە و پێشکەوتوانە کە لەو ڕۆشدا شان بەشانی دنیای پێشکەوتو دەڕوا.

٢ی ڕێبەندان ڕۆژی ئازادی و نواندنی ئاواتەکانی لە مێژینەی گەلی کوردە. ڕۆژی زاڵبونی مافی نەتەوایەتیە بەسەر  رەگەزپەرستی و دەمارگرژی فکری و بەرچاو تەنگی و خۆ پەرستیدا. ڕۆژی ڕاپەڕینی گەلێکی مافخوراوە لە دژی سەرەڕۆیی دیکتاتۆریدا. مەشخەڵێکە هەر چوار پارچەی کوردستانی ڕۆناک کردوە. کارتێکەری ئەو ماوە کورتەی سەربەخۆیی ئەوەندە کارا و بە گوڕو تینە کە پاش ٧٥ ساڵ هەر لەبەر چاوان و لەسەر زمـانـان و لـە نـاو دڵان دایـە. ڕوحی قازی و شەهیدانی ڕیبازی کۆمار وەک ئەستێرەی گەلاوێـژ  و مـانگی چاردە بـە ئاسمانی کوردەواریدا دەخولێنەوە بیر هزرو ڕێگای ڕێبوارانی نوێی دەکەنەوە.

کاتێ سـەیـری نـاو و نـاوەرۆک و کەش و هـەوای وەرزەکانی سـاڵ دەکەی دوو وەرزی سارد و سەڕ و پڕ لە حەماسە و کارەسات و ڕوداوی مەزنی تێدا دیارە. لە سەرماوەزدا دەستەچیلەی ئاگری شۆڕش و ڕاپەڕێن دابین کراوە. پێشمەرگە ئەو گیان بەخت کردوەی کە خۆی بۆ کردنە قوربانی لە ڕێێ ڕزگاری نیشتمان و گەل نەزر کردوە و بەڵێنی یامەرگ یان سەرکەوتنی بەگەل داوە. لە دووی ڕێبەنـدانـدا کۆمـاری کوردستان ڕاگەێـێـنـدراوە ئـاڵای سێ ڕەنگی کوردستان هەڵکراوە. لە  وەرزێک دا کە بەهۆی بەفرو سەرما و سۆڵ هەموو جوڵەیەک ڕادەوەستێ گەڵی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕێبەری پێشەوا قازی محەممەدی نـەمر گرینگترین و بایخدارترینی هەنگاوی مێژوی گەلی کوردی هەڵێناوە . ئەو دەست پێکردنە لەو کاتە هـەستیارەدا پێمان دەڵـێی کاروانی خەبـاتی گەلی کـورد دەبـێی لـە کاتـێـکدا وەڕێ کەوێ کە خەڵکیتر توانای وەڕێ کەوتنیان نەماوە! ڕەوتی خەبات بۆڕزگاری سەرما و گەرما ناناسێ و دەبێ لە هیچ مەترسی وبەر بەستێک سڵ نەکا و بەرەو ئامانج باژوێ. هـیچ کۆسپ و تـەگەرەیـەک نـەی وەستێنێ، لـە بـەرانبەر هـیچ بـەرهەڵستێک نـەوەستێ و دانـەمـێنێ. پێشەوامـان بـەکردەوە نـیشانی داویـن کە بڕێاری مەزن وگرینگ لە مەترسیدارترین کاتوسات دا دەبێی بدرێن ومەزنترین قوربانیشی بۆ بدرێی وخۆشی پێشەنگی بوو. ئەوەی پێشەوامان کردی نەک هەر دنیای ئازاد ئیقراری پێدەکا ، بەڵکو دوژمنی داگیر کەریش نەیتوانیەوەو ناتوانی حاشای لێبکا و لـە گەورەیـیەکەی کەمکاتەوە هـیچ بـەڵکو لـەماوە ( ٧٤ ) ساڵ دا زۆرترین سەرمایەی خەرج کردوەو زۆرترین جێنایەتی دەرهـەق بـە گەلەکەمان ئەنجام داوە، کە چی ئاڵا هەر شەکاوەیە و ڕێباز پڕ ڕێبوارەو ئـامانج هەر وەک خۆی پیرۆزەو بەڕیزەوە درێژەی پێدراوە. ڕیبوارانی ڕێگای قازی و شەهیدان بە گوڕو تین وئیمانێکی بەهێزوە بەردەوامن بۆ چرکەساتێک وازیان نە هێناوە و بە نرخترین قوربانیشیان لەو ڕیبازەدا پێشکێشی بارەگای گەل کردوە.

کاتێ دەڵـێم دوژمـن ناتوانێ حـاشا لە کوردو کۆمـارو پێشمـەرگەو ئـاڵاکەی بکا، دەبێی بزانن و بشپرسن ئـەگەر لـەوانـە زەنـدەقی نـەچوە ئـەدی بۆچی ئەوهەمو پاسدارو بەسیج و سوپایەی لە کوردستان مۆڵ داوە؟! ئەوهەمـو جاش و سیخوڕو خۆفـرۆش تـەنـانـەت قـەڵـەم فـرۆشی بـۆ دژایـەتی کێی پـێک هـێناوە؟! ئـەوانەو زۆریتریش دەیسەلمێنن ڕێبازی قازی و شەهیدان لە لایەن ئـەویندارانی کۆمارو ئاڵا، بـە هـیـمەت و لـە خـۆ بـردویی پێشـمەرگە قـارەمانـەکان پـڕ ڕێبـوارە و بـۆ چرکە ساتێکیش نەوەستاوەولە بیر نەکراوە . بڕوانە هەست و سۆزی کوردایەتی بە جۆرێک دەگەڵ خوێن و گۆشتی تاک تاکی گەلەکە مـان جگە لـە خـۆ فـرۆش دۆڕاوەکان، تێکەڵاوە لە دەرفەتی لە بـاردا خـۆی دەنـوێـنێ. نـمـونـەی بـەرچاوو جێگای ڕیزو شانازی شێرە ژنی کوردە کە دڵنیام نـەکۆماری دیوەو نـە لـەهـێچ قوتابخانەیەکیش بەکوردی دەرس پێی کوتراوە ( زارا مەحەممەدیە) لە حاڵێکدا بەرەو بەندیخانەی دەبەن و( ٥) ساڵ بەندیان بۆ بڕیوەتەوە لە کاتی ماڵ ئاوایی لە هاوسەرو بنەماڵەو دۆست و ئاشنایان دا بە زەردەخەنەی سەر لـێـوانـەوە دەڵێ : (قوربەسەر ئەو دوژمنەی هیوای بە بەندیخانەیە ) ئەوە چرای کۆمارە بەرچاوی ڕوناک کردوە ،لەرەی ئاڵایە دڵی دوژمـنی داگـیر کەری لـەرزانـدوەو زارای لـە سەر هەڵوێستی مکوڕکردوە. ورەی پێشمەرگەیە زەندەقی دوژمنی بردوەو ئیمان و غیرەتی کوردانی بەهێز کردوە. ئەوە دایـکی کوردە ڕۆڵـەی کوردی زگماک بـە شـۆڕشگێڕ بـار هـێـناوەو پـەروەردە کردوە. ئەوە دایکی کوردە مـنداڵەکەی بـە ژەکی کوردایـەتی فـرچک داوە. ئـەوە ورەوغیرەتی پێشمەرگانەیە بە زمانی ژنە کورد، لە گولە تیژتر سینگی دوژمنی پێکاوە. زاراوحەیدەرمان زۆرن کە خۆیان لە پێناوی ئامانجیان ناوە.بەڵێ دووی ڕێبەندان پیرۆزترین ڕۆژی مێژوی ڕۆژهـەڵاتی کوردستان وسەرجـەم گەلی کوردستانـە، واقعـیـەتێکی مـێژوییە بـۆ کورد سەلمێندراوە. دوژمن هـیچ ، هەرچی ئێرەیی بەرو دۆڕاوەکان خراپی باس بکەن بەکەمی بگرن ، بـەڵام مـێژو نـیشانی داوە نـە خراپـەونـەکەمە وچرایـەکی مەشعەلدارە هـەروا بـەگەشی دایـیـسێ و ڕونـاکی بـەدەورو بـەری خۆشی داوە. با ئەدیبان ونۆسەرانی نەدۆڕاوی کورد ئەوڕاستیە مێژوییە وەک خۆی بنوسنەوە وبیدەنە دەستی نـەوەی نـوێی تـا بە شێوەی زانستی ئەوڕۆیانە کاری لەسەربکەن بۆدونیای خۆیی ودەرەکی ڕون کەنەوە.با نیشانی بدەن کوردمێژویەکی خوێناوی ولە هەمان کاتدا پڕلە سەروەری وشانازی هەیە، لە زۆرتۆفانی دوژمنان سەری دەکردوە، ملکەچی دوژمنان نەبوەو سەری شۆرنەکردوە ،بەردەوامەو نە بەزیوە وماندوش نەبوە. بۆیە دەڵێم 🙁 کەس نەڵێ کورد مردوە کورد زیندوە) مادام کورد زیندوە حورمەت عەزەمەتی ئاڵاو کۆماری بە وەفـاداری گـەل ولـە خـۆبـردویـی پێشـمەرگە جەربەزەکان وخـوێنی ڕۆڵە قارەمانەکانی گەلەکەمان وەک بیل بیلەی چاوەکانی پارێزراوە . سەرئەنجامی هەموخۆڕاگری وقوربانیدانێک سەرکەوتنە، ئەوەش مێژوشایەدی لە سەرداوەوسەبتی کردوە. بەڵێی ڕێبەندان ڕێبەروڕێنوێنە، پێشەنگی کاروانی خەباتوقوربانی دانە ئاواتی گەل وسەرجەم ئـازادی خوازانـە. چەقڵی چاوی دوژمنانە. هـیوایـەکە لەدەرونـی تـاکەکانی کـورد دا سـەبـت کـراە. ئـەوەی دەبێ لـەو یـادە پیرۆزەدا وەک گەلەیی لەخۆمانی بکەم ئەوەیە کە بۆچی تا ئێستا ئامانجی دووی ڕێبەندانمان وەدی نەهێناوە ؟بـۆچی تائێستاش کوردستان هەربەداگیرکراوی ماوە؟ هۆی زۆرن گرینگترینیان بەڕای من ئـەوەیـە کە ئێمە هـۆکاری ئەسڵی سەرکەوتنمان وەپاش داوە. ئێمە وەک پێویستە پشتمان بەخۆمان وبەیەکترنەبەستوەوبەرنامەیەکی یەک دەنگمان بۆخۆمان دانەڕشتوە. کەلەبەرمان لـە نێودروست بـوەو دوژمـنیش لـەوێـڕا زەفـەری پـێمان بـردوە.سەیـری دووی ڕێبەندان بکەن چۆن هەموچین وتوێژەکانی کوردستان دەست لە ناودەست کۆمار ڕادەگەێـێنن ! بەڵام کاتێک دەستی یەکتر بەردەدەن کۆمارەکەمان لێی دەڕوخێنن. ئـەوە دەرسی مێژویە هـەرکەس فـێـری نـەبـوبێ ولـە بـیـری کردبێ خـەسارێکی گەورەی لەخۆی وگەل نیشتمان داوە. دەبا ئەوڕێبەنـدانـە بـکەینەوە کلیلی دەرگا داخراوەکان،چرای ڕوناکیدەری شـەوەزەنگەکان،هەوێنی یەکگرتن وپاڵ وێکدان وبەرنامەی دوژمن لە نیشتمان ڕاو نان. بێکەینە دیاری بۆڕوحی پاکی سەرجەم شەهیدان و گەلی کوردستان.  بەهیوای سەرکەوتن و ڕزگاری گەل و نیشتمان. مەلا برایمی مەجید پور

 بڕۆخێن دەسەڵاتەکانی داگیر کەری کوردستان ١ ڕێبەندانی ٢٧٢١ کوردی . ٢١ /١ / ٢٠٢١ زایینی  

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی