"an independent online kurdish website

بەبۆنەی رۆژی جیهانی دژ بە چەكداركردنی منداڵان ،  ئەمڕۆ 12ی فیبریوەری رۆژی جیهانی دژ بە چەكداركردنی منداڵانە, چەكداركردنی منداڵانی كەمتر لە 15 ساڵ

بە پێی پەیمانامەی رۆما وەك تاوانی جەنگ سەیر دەكرێت, هەمو مرۆڤێك بە پێی یاسای مرۆیی جیهانی مافی خۆیەتی تەمەنی منداڵی خۆی لە دەرەوەی شەڕو ترس بەرێتە سەر بە خوێندن و یاری و نازی دایك و باوك.

كۆمەڵگای مرۆڤایەتی تێدەكۆشێت بۆ ئەوەی منداڵان, ئەوانەی تەمەنیان لە 18 ساڵ كەمترەو لە ململانێی چەكدارییەكان ناوخۆیی و نێونەتەوەیی, بەشداریان پێ نەكرێت و ئەمن و ئاسایشیان پارێزراو بێت, بەشداری پێكردنیان وەك تاوان سەیر بكرێت.

ئێستا لە جیهاندا 250000 هەزار منداڵی كەمتر لە 18 ساڵ چەكداركراون و لە ململانێ چەكدارییە ناوخۆیی و دەوڵەتییەكان بەكار دەهێنرێن, عێراقیش یەكێكە لەو وڵاتانە. تا ئیستا چارەنووسی هەزاران منداڵی ئێزیدی نادیارە لە ساڵی 2014 ەوە, بەشێكیشیان لە كردارە چەكدارییەكان بەشدارییان پێدەكرێت لە لایەن داعشی تاوانكارەوە.

دادگای تاوانی نێودەوڵەتی سزای قورسی دیاریكردووە بۆ ئەو كەس و لایەنانەی منداڵان چەكدار دەكەن و لە ململانێ چەكدارییەكان بەكاریان دەهێنن, یاخود ئازاریان دەدەن یان وەك داعش و بۆكۆحەرامی دەیان رفێنن.

تۆماس لۆبانجۆ” سەركردەی سوپای نیشتمانی رزگاری كۆنگۆ” بە 14 ساڵ زیندانی و قەرەبووی قوربانیان حوكم درا لە لایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتییەوە, بەتاوانی چەكداركردنی منداڵانی كەمتر لە 15 ساڵ لە رێكەوتی 10 ی یۆلی 2012.

لێرەوە داوا لەسەرجەم پارتە كوردستانییەكان دەكەین پابەند بن بە هەڵوێستی نێونەتەوەییەوە, منداڵانی كەمتر لە 18 ساڵ لە ریزەكانیان بەهیچ بەهانەیەك وەرنەگرن, سزا بەهانەكان نازانێت, هەركردارێكی وا دەیان باتە ریزی تاوانكارانی نێونەتەوەییەوە, بەتایبەتیش منداڵانی كەمتر لە 15 ساڵ.

نابێت منداڵان لە هیچ  بوارێكی سەربازی بەكار بهێنرێن” نامەبەر, خواردن ئامادەكەر, كاری سیخوڕی , جەنگاوەری, تەنانەت پەروەردەی سەربازیش بەكار بهێنرێن”.

ئەوانەی منداڵان چەكدار بكەن, تاوانبارن بە زەوتكردنی ژیان لە مندالان و تاوانی نێونەتەوەیی قورس ئەنجام دەدەن.

نا بۆ چەكدار كردنی مندالان, نا بۆ زەوتكردنی ژیانی مندالان

رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید

تۆڕی”  رێكخراوە كوردستانییەكان بۆ دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی

رێكخراوی هەڵمەتی دادپەروەری

تۆڕی ژیان دژ بە ئیعدام لە كوردستان

12-2-2022

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی