پێشمەرگەکان: بەداخەوە، کۆماری ئیسلامی بە هەموو هێزی فکری خۆی خەریکی دەست بە سەر داگرتنی مێدیاکانی باشووری کوردستانە و تا ئیستا دەیان خولی جاسووسی بە ئاشکراو نەهێنی بە ناوی رۆژنامە نووسی بۆ کوردکانی باشووری کوردستان کردۆتەوە و
کارئاسانیان بۆ دەکا کە سەردانی ئێران بکەن و خەرجی هاتووچۆ و شوێنیان بۆ دابین دەکا . ئەگەر بەمجۆرە بچێتە پێش تەنیا لە رێگای ئەمانەوە دەتوانێ لەوەش زیادتر دەسەڵاتی خۆی لە باشووری کوردستان پەرە پێ بدات. ئەم بە ناو هەواڵنێرانە بێچگە لە تێرۆر و زەربە لێدان لە نەتەوەکەیان دەبێ چی لەم پاسدارانە فێر بن. باشە هەر کۆماری ئیسلامی نیە کە رۆژانە سەدان لاوی کورد دەخاتە زیندانەکان و ئیعدامیان دەکا و کۆڵبەرەکان دەداتە بەر گوللە.
هیوادارین نیزامی ئاخوندی بە هاوکاری ئەم کەسانە دەست بە تێرۆر و شەهید کردنی لاوانی رۆژهەڵات لە باشوور نەکاتەوە.
لینکی خوارەوە کلیک بکەن بۆ دیتنی وێنەکان و هەواڵەکە ، پ د ف.
دەقی هەواڵ و وێنەکان لە ماڵپەڕی رەسمی یەکیەتی PUKmedia وەرگیراون.